لەبارەی پێدانی سولفە بەفەرمانبەران هۆشداری دەدرێت

ئابوری 07/05/2020

چاودێر
سەبارەت بەدروستكردنی چەند پەیجێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و باسكردنی پێدانی سولفە، بانكی رافیدەین، هۆشداری‌ بە فەرمانبەراندا و ئەو دەنگۆیەى رەتكردەوە.
نووسینگەی‌ راگەیاندنی‌ بانكی‌ رافیدەین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەراگەیەندراوێكدا، داوای‌ لەفەرمانبەران كرد، باوەڕ بەو هەواڵانە نەكەن كە ئەو پەیجانە بڵاویدەكەنەوە و هەواڵەكان لە سەرچاوە راستەكانەوە وەربگرن.
هاوكات ئاماژەشی‌ بەوەشداوە، لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بوونی‌ چەند پەیجێك بەدیكراوە كە باس لە پێدانی‌ قەرز و سلفە بە فەرمانبەران دەكەن كە راست نییە.
بانكی رافیدەین، جەختیشیكردەوە: تاكە لایەن كە رێگاپێدراوە بە پێدانی‌ قەرز و سلفە، بانكی‌ رافیدەینە و هەر كەسێك مەرجەكانی‌ تێدایە دەتوانێت بۆ وەرگرتنی‌ داواكاری‌ پێشكەش بكات.