هەرچیيەك دەكەیت هەر قەڵەوی؟ وەڵامەكەی بزانە

تەندروستی 06/05/2020

چاودێر:
ئەو كەسانەی  كێشیان زیادە بەردەوام بەدوای رێگە چارەیەكەوەن، بۆئەوەی رزگاریان بێت لەقەڵەوی، هەمیشە كۆمەڵێك پرسیاریان لا دروست دەبێت وەك ئایا  پشكنینێك هەیە بۆ زانینی بە كام خواردن قەڵەو دەبن ؟ یان برنج و شەكری تەرك كردووە و دانابەزێت؟ خواردنی میوە بەشەو و سوودی گیراوەی زەنجەبیل و لێمۆ ؟ هەروەها  خواردنی زۆر كەمە و دانابەزێت ؟ هەربۆیە  لەم بارەیەوە  پێویستە ئەم چەند راستیە بزانن. 

 

1.هیچ پشكینك نیە بەئامێری ئەلكترۆنی یان خوێن كە دەری بخات مرۆڤ بە كام خواردن قەڵەو دەبێت ؛ ئەو ئامێرانە ساختەن ۰
2.تەرك كردنی برنج و شەكر بە تەنها زۆر جار نابێتە هۆی دابەزاندنی كێش ؛ چونكە دابەزینی كێش پێویستی بە ڕیجێمی زانستی و وەرزش و ڕێككردنەوەی خەو و چارەسەركردنی هۆكاری زۆر بوونی كێش هەیە ؛ گەلێك لەو كەسانە لە بری برنج ئەچن بڕێكی زۆر لە خواردنی تر ئەخۆن كە پڕن لە وزە ؛ شەكر ناخۆن، بەڵام لە جیاتی ئەوە خورما یان مێۆژ زۆر ئەخۆن ۰
3. گرووپی خوێن هیچ پەیوەندی نیە بە جۆری ئەو خواردنەی دەبێتە هۆی زیاد بوونی كێش و دەمێكە بە درۆ خراوەتەوە ۰
4.خواردنی میوە بە شەو نابێتە هۆی قەڵەو بوون و خراپ نیە، بەڵام باشترە دوو كاتژمێرپێش نووستن هیچ خۆراكێك نەخۆرێت ؛ بە پێچەوانەوە شەوان ئەگەر برسیت بوو باشترین شت بیخوێت میوە یان سەوزە یان یەك پیاڵە چەرەسە ، شەوان دەتوانیت ؛بگرە زۆر پێویستە بە قەت قەبارەی یەك پەرداخ جۆرێك میوە بخوێت ؛ ئەگەر تێرت نەخوارد دوو پەرداخ تەنها خورما و ترێی كشمیشی نەبێت ؛ مۆز پێویستە نیو مۆز زیاتر نەخورێت ۰
5.میوەی وشكراو وزەی زۆر تیایە دەبێتە هۆی زیاد بوونی كێش هەر كاتێك بخورێت ۰
6. خواردنەوەی گیراوەی وەك لیمۆ و زەنجەبیل ، دارچینی ، چای سەوز ، یان هەر چایەك گوایە دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش بە تەنها نابنە هۆی دابەزاندنی كێش و نەهێشتنی ورگبێ كەمكردنەوەی بڕی خواردن و وەرزش ؛ ڕاستە ئەو گیراوانە یارمەتی سوتانی وزە دەدەن، بەڵام كاریگەریان زۆر كەمە لە ڕووی زانستیەوە و لە بیرمان نەچێت ئەو بەرهەمانە لە دەرەوەی كوردستان هاوردە دەكرێن و كولاتیان نزمە ، بەڵام خواردنیان بۆ تەندروستی باشە ۰
7.خواردنم زۆر كەمە و دانابەزم ؟ : چونكە هیچ وەرزش ناكەیت و وزە كەم سەرف دەكەیت یان ڕەنگە هۆكاری تری هەبێت وەك تێك چوونی هۆرمۆنەكان ، شەونخوونی ، كەمی ڤیتامین دی ، نەخواردنی ژەمی بەیانی لە كاتی خۆی دا ، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ، تەرك كردنی ژەمێك ۰
8.خواردنەوەی چەند پەرداخێك ئاوی گەرم بەیانیان بە سكی ناشتا هیچ كاتێك بە تەنها نابێتە هۆی دابەزاندی كێش ، بەڵام خواردنەوەی یەك پەرداخ ئاو نیوكاتژمێر پێش ژەم و یەك پەرداخ ئاو هەموو كاتژمێرێك لە نێوان ژەمەكان یەكێكە لە بنەما سەركیەكانی سەركەوتنی هەموو ڕیجێمك ۰
9. ئیشی ناو ماڵ نابێتە هۆی دابەزاندنی كێش ۰

دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك