دەربارەی کەشتی فریشتەکان

ڕەخنەی چاودێر 05/05/2020

بەختیار عەلی ویستوویەتی چی بکات لە ڕێگەی (کەشتیی فریشتەکان)ەوە؟

نوسینی سەبا 

بە دڵنیایی خوێندنەوەی بەختیار عەلی بۆ ئێمە گرنگە لەبەر چەند هۆکارێک: یەکەم هۆکار بوونی بیریارێکی کوردە کە توانای خوێندنەوەی کێشە و دیاردەکانی ناو کۆمەڵگاکەمانی هەیە و بۆ هەر تاکێکیش بەرپرسیارێتییە ئاگاداری کێشە و دیاردەکانی کۆمەڵگاکەی بێت. دووەم فەنتازیایەکی بەرفراوانی بەختیار عەلییە کە پێویستییە بۆ خەیاڵی ئێمە کە لە مناڵیمانەوە لە لایەن ئایین و حیزب و خێزانەوە وێران دەکرێت و سنووردار دەکرێت.
سێهەم بەختیار ڕەخنەی ئەو دۆخە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فیکرییەی دنیای هاوچەرخی ئێمە دەکات، کە بە دڵنیایی پێوستییەکی حەتمییە بۆ تاکی ئێمە. ڕەخنە، کە غیابێکی گەورەی لە ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فیکری ئێمەدا هەیە. ڕەخنە ئەو پانتایییە حەرامەیە کە تاکی ئێمە مافی ئەوەی نییە پێی تێبخات.
کەشتیی فریشتەکان یەکێکە لە ڕۆمانە گرنگەکانی ئێمە بۆ تێگەیشتن لە قۆناغی شۆڕشی کوردی لە سەدەی ڕابردوودا. گێڕانەوەکانی ئەو قۆناغە هەمیشە گێڕانەوەیەکی فووتێکراوی حەماسیی بێبنەما بووە. هەمیشە ئەو دیوە ژیاندۆستییە جوانە پیرۆزەمان پیشان دراوە کە قارەمان و شۆڕشگێڕەکانی دوێنێمان چ ئەفسانەیەکیان بۆ خوڵقاندووین! لە کاتێکدا کەشتیی فریشتەکان لێیانە لەو پیرۆزییانە، ئەو دیوەی قۆناغی شۆڕشە کە مەرگدۆست و وێرانکەر و شەرمەزارکەرە. ڕۆمانەکە لە ڕێگەی وەفای ڕەفعەت بەگەوە چیرۆکەکەمان بۆ دەگێڕێتەوە. وەفا وەک لاوێکی خوێنگەرمی تووڕە دەچێتە ناو شۆڕشەوە. ئەو خەونی گۆڕینی دونیایەتی. وەفا لەو تاکانەی ناو دونیای ئێمەیە کە ویست و خەونی گۆڕینی دنیا لەناو دەمارەکانی جەستەیاندا لێدەدات، وەک خوێنە و جەستە گەرم دەکاتەوە.
کەشتیی فریشتەکان، کەشتیی ئەو کەسانەیە کە فریشتەکانی ناو ناخیان لەتاو فەرامۆشکردنیان هەڵدێن لە دەستیان. ئەو کەسانەی کە میهرەبانی لە ناخیاندا بزر بووە و تەنها شەیتانەکەی ناو ناخیان چالاکە. لە ڕۆمانەکەدا دڕندەیی هەم سەرانی بەعس و هەم سەرانی شۆڕش پیشان دەدات، واتا دوو جەمسەری دژبەیەک: دیکتاتۆر و شۆڕشگێڕ. پێمان دەڵێت چاکە و خراپە حوکمێکی میتافیزیکی نیە بەسەر جەمسەرێکیاندا سەپابن، دەشێت چاکە و خراپە تێکەڵەیەک بێت لە هەردووکیان. واتا دیوێکی گرنگمان سەبارەت بە دیکتاتۆر و دژەدیکتاتۆردا پیشان دەدات، بەوپێیەی مەرج نییە هەموو جارێک دژەدیکتاتۆر بوونەوەرێکی پاک و بێگەرد بێت، دەشێت خودی دژەدیکتاتۆر خۆی دیکتاتۆرێکی گەورە بێت. دەبێت ئینسان حەماسی نەبێت و هەرکاتێک <<دژ>>ی بینی دوای بکەوێت.
بەشێکی گرنگی تر لە ڕۆمانەکەدا زیندانە. پێشتر ئاماژەم بەوە دا کە خوێندنەوەی کتێبەکانی بەختیار عەلی یارمەتیی خەیاڵمان دەدات دوورتر بڕۆین و ئەو دیوەی تری شتەکان و شوێنەکان ببینێت کە ئێمە نەماندیوە. لە ڕۆمانەکەدا وێنای جۆرێکی تر لە زیندانمان بۆ دەکات کە ئاشنا نییە بە ئێمە، ئێمە هەمیشە وێنەی زیندانمان وا دیوە کۆمەڵێک سەرباز ئەکەونە وێزەی دیلێک و ئازاری دەدەن. ئەوەی پیشانمان دراوە زۆرتر ئازارێکی جەستەییە، وەلێ لەم ڕۆمانەدا ئازارەکان دەروونین، هەوڵێکن بۆ کوشتنی ئەو بەهرەیە کە دژی دەسەڵاتە، زیندان تەنها شوێنێک نییە بۆ لێدانی قاچ و دەست و سەر، لە زینداندا تەنها دیلەکان نابینین خوێن بە دەموچاویانەوە بێت، جێ دەست و قۆڵیان شوێنبرین بێت، زیندان شوێنێکە بۆ کوشتنی ڕۆحی یاخیانە، زیندان شوێنێکە ئەوەی کۆمان کردبووەوە لێمان دەڕوخێنێتەوە، شوێنێکە سەداسەد ناپەروەردەیی، چونکە لە قوتابخانە ئەوەی نیتە پێت دەدات، لە زیندان ئەوەی هەتە لێت دەسێنێتەوە.

ڕەخنەکردن لە مێژووی ئێمە گرنگییەکی ئێجگار زۆری هەیە، لەناو نووسەرانیشدا هێشتا ئاوڕێکی ڕەخنەیی لە مێژووی ئێمە نەدراوەتەوە، هەر کاتێکیش ئاوڕێکی ڕەخنەییت لە مێژوو نەدایەوە، مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، مێژوو تێناپەڕێنرێت ئەگەر ڕەخنەی لێ نەگرین. کەشتیی فریشتەکان یەکێکە لەو ئاوڕە جدی و ڕەخنەییانەی دنیای ئێمە، هەوڵێکە بۆ تێپەڕاندنی مێژوویەکی پیرۆزکراو، ئەمە سەداسەد هەوڵی دەسەڵاتە بۆ تێنەپەڕاندنی ئەو مێژووە. بەختیار لێرەوە لە دەسەڵات دەدات کە دەیەوێت خەونە گەورەکەی دەسەڵات بڕوخێنێت، دەسەڵات بەردەوام لە میدیاکانەوە مێژووی نیو سەدەی ئێمە پیرۆز دەکەن، بە ئێستاوەی ئەنووسێنن و نایانەوێت ئێستا بێ ئەو مێژووە ببینن، بەختیار ڕێک پێچەوانەی ئەمە دەکات و هەوڵی دابڕینی ئێستا لەو ڕابردووە دەدات.

سەبا