رێژەی هەژاری لەعیراق گەیشتوەتە 20%

ئابوری 04/05/2020


نوری دلێمی وەزیری پلاندانانی عیراق بڵاویكردەوە رێژەی هەژاری لە تەواوی عیراق گەیشتوەتە 20% و رێژەی هەژاری لە پارێزگاكانی باشوور لەو رێژەیە زیاترە
وەزیری پلاندانان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد وەزارەتەكەی دیدگا و پلانی گشتگیرو تەواوی هەیە بۆ دەرباز بوون لە قەیرانی ئابووری ئەویش لە رێگەی پشت بەستن بە داهاتە غەیرە نەوتیەكان و پشت بەستن بە كۆمپانیا راستەقینەكانی كەرتی تایبەت و پشتیوانی كردنی كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و كەمكردنەوەی رێژەی هاوردەكردن.
سەبارەت بەرێژەی هەژاری لەعیراق وەزیری پلاندانان ئاشكرای كرد جێگەی داخە رێژەی هەژاری لەعیراق گەیشتوەتە 20% كە زۆربەی رێژەكە لە پارێزگاكانی باشوورە 
روونیشیكردەوە بەگوێرەی دواین روپێوو كە وەزارەتی پلاندانان لە ساڵی 2018 ئەنجامیداوە دەركەوتوە رێژەی هەژاری لە پارێزگاكانی باشوور بەرزە بەشێوەیەك كە لە پارێزگای موسەنا رێژەی هەژاری گەیشتوەتە 52%
راشیگەیاند ئەو رێژەیە لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە جیاوازە بەگوێرەی چالاكی ئابوری شارەكە 
راشیگەیاند پێشبینی دەكرێت لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی كۆرۆناوە رێژەكە بەرزتربوبێتەوە چونكە ژمارەیەك لە كرێكارانی كەرتی تایبەت كارەكانیان لەدەستداوە و هیچ ئەلتەرناتیگێكی دارایی وداهاتیان نیە