بانكی رافیدین: مووچەی مانگی نیسانی زۆربەی فەرمانبەران دابەشكراوە

ئابوری 04/05/2020


ئەمرۆ دووشەممە بانكی رافیدین بڵاویكردەوە كۆتایمان هێناوە بەرێوشوێنەكانی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و كارمەندانی دەوڵەت
ئۆفیسی راگەیاندنی بانكی رافیدین لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە شایستە دارایەكانی زۆربەی فەرمانبەرانی دەوڵەت كە مووچەیان لەسەر بانكەكەمانە لەرێگەی كارتی ئەلیكترۆنیەوە دابەشكراوە.
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە كە میلاكی ئیدارەی گشتی و لقەكانی بانك هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار بەمەبەستی پەلەكردن لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەرێگەی كارتی ئەلیكترۆنیەوە
فەرمانبەرانی بانك دەوامی ئاسایی خۆیان كرد تا بانك بتوانێت مووچە وشایستە دارایەكانی فەرمانبەران لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا دابەش بكات