لەبەرئەم هۆكارانە دوای ڕۆژوو شكاندن جگەرە مەكێشە

تەندروستی 03/05/2020


چاودێر:

زۆرێك لە و كەسانەی جگەرە كێشن كاتێك بەڕۆژوو دەبن راستەوخۆ دوای رۆژوو شكاندن بەگەدەی بەتاڵەوە جگەرە دەكێشن، بەهۆی ئەوەی كەماوەیەكی زۆر نەیانتوانیوە جگەرە بكێش، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كاریگەری  خراپ لەسەر جەستەی كەسی جگەرە كێش دروست بكات. لەوانەش:

١-هۆكارێكە بۆ لەرزینی جەستە .
٢- كاریگەری خراپی لەسەر ددانەكان دەبێت.
٣- مرۆڤ دووچاری گێژبوون دەكات .
٤- كاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری لەش دەبێت .
٥- نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن زیاد دەكات .
٦- كریگەری خراپی لەسەر كۆئەندامی هەرس دەبێت .