ئەو مارێنزەی بن لادنی كووشت ووردەكاری كوشتنەكە ئاشكرا دەكات

ڕاپۆرت 03/05/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
لە رۆژی 2 ی مانگی ئایاری ساڵی 2011 تیمێك لە هێزەكانی مارێنزی ئەمریكی لە ئۆپراسیۆنێكدا لە پاكستان ئوسامە بن لادن سەركردەی رێكخراوی تێرۆریستی قاعیدەیان كوشت
لەپاش تێپەربوونی 9ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا سایتی فۆكی نیوزی ئەمریكی بەشێك لە لێدوانی رۆب ئۆنیل ئەو سەربازەی ئەمریكیەی تەقەی لە ئۆسامەكردو كوشتی بڵاوكردوەتەوە 
ئۆنێل لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ سایتی فۆكس نیوز ووردەكاری چۆنیەتی تەقەكردن و كوشتنی ئوسامە بن لادن ی بڵاوكردەوە كە باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكاوە سات بەسات چاودێری ئۆپراسیۆنەكەی دەكرد 
ئۆنێل ئاشكرای كردوە ماوەی چەند هەفتەیەك مەشق و راهێنانی پێكراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەركەكەی وتیشی لەگەڵ تێمەكەی ماوەی 82 خوولەك لە فرۆكەدا بوون تا گەیشتوەنەتە شوێنی نیشتەجێ بوونی بن لادن لە پاكستان 
دەڵێت: هەموو كاتەكە بیرم لەلای چۆنیەتی جێبەجێكردنی ئەركەكە و كوشتنی بن لادن بوە 
ئۆنیل خۆی هاورێكانی پێیان وابوە پێدەچێت لەو ئەركەدا گیان لەدەستدبدەن بەڵام پێیان وابوە ئەركەكەیان شایانی گیان بەخت كردنە.
باسی لەوەشكردوە كاتێك دەرگای فرۆكەكە كرایەوە دڵنیا بووم ئەمە شوێنی مەشق و راهێنانەكانی ئەمریكا نیە ئێرە نە چیایە نە دەریا بەڵكوو شارێكە و رووناكی گڵۆپی ماڵان دیارە.
پاشان ووردە كاری دزەكردنی تێمەكە بۆ ناوخانوەكەی بن لادن دەگێڕێتەوە كە تیمەكە چونەتە نێو ئەو خانوەوە پاشان هێرشیان كردوەتە سەر ژووری نوستنەكەی بن لادن كە لە ژووریەكی نهۆمی سەرەوەی خانوەكەدا بوە.
دەڵێت هەموو تیمەكە رۆشتینە ناو ئەو ژوورەوە ،بەڵام پیاوە گەورەكەمان نەبینی ،بڵێی هەڵهاتبێت؟ یاخوود هێشتا لە ژوورەوەیە.
ئەو سەربازە باس لەوە دەكات پەردەیەك لە ژوورەكەدا هەڵواسرابوو كاتێك لامان برد بینیمان ژمارەیەك ژن و منداڵ لە پشت ئەو پەردەیە خۆیان شاردبوە كە ژن و منداڵی بن لادن بوون 
دەڵێت ترسمان هەبوو ژن ومناڵەكان بۆمب رێژكراوبن بەڵام یەكێك مارێنزەكان توانی دووریان خاتەوە هەرچەندە مەترسی هەبو بۆ سەر ژیانی چونكە لەوانە بوو بن لادن تەقەی لێبكات و بیكوژێت 
ئۆنێل دەڵێت كاتێك بن لادن م بینی بۆم دەركەوت چەكی پێنیە و دەستی لەسەر شانی هاوسەركەی دانابوو یەكسەر پاڵم پێوەنا و تەماشای سەروچاویم كرد بۆم دەركەوت ئەو كەسەیە كە هەزاران جار بینیومە .
كاتێك بێژەرەكە پرسیاری ئەوەی لە ئۆنێل كرد ئایە هیچ شتێكت پێ وت پێش ئەوەی تەقەی لێبكەێت وتی نەخێر چونكە من تەنها یەك چركە بینیم و كوشتم 
ئۆپراسیۆنی كوشتنی بن لادن لە رۆژی 2ی ئایاری ساڵی 2011 لە ئەفغانستانەوە دەستی پێكرد و لەو ئۆپراسیۆنەدا بن لادن و چوار لەهاورێكانی كوژران كە یەكێكێان هاوسەری بن لادن بوو.
سكای نیوز