ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا 3 ملیۆن تووشبووی تێپەراند

تەندروستی 27/04/2020


پەتای كۆرۆنا بەرداومە لە هەڵكشان و ژمارەی تووشبوان لە جیهاندا زیاتر لە 3 ملیۆن تووشبووی تێپەراندو و تا ئێستاش بەهۆی ئەو پەتایەوە و زیاتر لە 207 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوەو جەنگی نێوان مرۆڤایەتی و پەتاكە بەردەوامە.
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەیەكەم زەرەرمەندی ئەو پەتایە دادەنرێت و تا ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن كەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوەو وزیاتر لە 54 هەزارو 841 كەس گیانی لەدەستداوە.
رووسیا 6198 تووشبووی نوێ راگەیاندراوە 
لە ئیسرائیل 202 كەس گیانی لەدەستداوەو زیاتر لە 15 هەزارو 466كەس تووشی ئەو پەتایە هاتوون
ئەڵمانیا لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزارو 18 تووشبوی نوێ تۆماركراوەو 110 كەسیش گیانی لەدەستداوە.
لەعیراق وەزارەتی تەندرووستی تۆماركردنی 57 تووشبووی نوێ راگەیاند و ژمارەی تووشبووان بۆ هەزارو 820 تووشبوو بەرزبوەتەوە.
فەرەنسا بەهۆی كۆرۆناوە 22هەزارو 856 كەس گیانیان لەدەستداوە 
توركیا 99 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ تۆماركراوە و ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتوەتە 2 هەزارو 805 كەس.
بەریتانیا 18هەزارو 420 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە 
لە چین 11 تووشبووی نوێ تۆماركراوە 
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 2هەزارو 494 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە.