رێژەی تووشبوانی رۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا كەم دەبێتەوە
زانكۆی "جۆنز هوبكنزی" ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا ڤایرۆس لە جیهاندا گەیشتوەتە 2 ملیۆن و 898 هەزار كەس ، كە تەنها لە رۆژی شەممە 87 هەزار و 200كەس تووشی ئەو پەتایە هاتوون كە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ژمارەی تووشبوان كەمی كردوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی جۆنز هۆبكنز" تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیاتر لە 202 هەزار و 880 كەس گیانی لە دەستداوەو 817 هەزار كەسیش لەو نەخۆشیە چاكبونەتەوە .
ژمارەی تووشبوان لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گەیشتوەتە 939 هەزار كەس
ئیسپانیا ژمارەی تووشبوان 223 هەزارو 700كەس
ئیتالیا بە پلەی سێیەم دێت و ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە 195 هەزارو 300كەس
فەرەنسا 161 هەزار و 600 تووشبوو
ئەڵمانیا زیاتر لە 156 هەزار تووشبوو.