شوانێكی سیاچاره_چیرۆک
شوانێكی سیاچاره_چیرۆک
حه‌سونه مسباحی
شوان ئه‌حمه‌د کردوویەتی بەکوردی
حەسونە مسباحی"Hassouna Mosbahi_ حسونة المصباحي" چیرۆکنووسێکی تونسییەو لەدایکبووی ١٩٥٠ نووسەرو ڕەخنەگری ئەدەبی و ڕۆژنامەوانە. خاوەنی خەڵاتی “محمد زفزاف” ە بۆ ڕۆمانی عەرەبی ساڵی ٢٠١٦ بۆ یەکێک لە ڕۆمانەکانی.
ئەمەی خوارەوە یەکێک لە چیرۆکەکانی ئەوەو ڕەخنەی چاو‌دێر بە وەرگێڕانی "شوان ئەحمەد" بۆ خوێنەرانی بڵاودەکاتەوە
شوانێكی سیاچاره
له‌شاخ بوو زستانی به‌سه‌رداهات. ڕانه‌كه‌ی هه‌موو تیاچوو. هه‌ندێكیان به‌هۆی به‌فرو سه‌رماوه‌و هه‌ندێكی كه‌شیان به‌به‌رچاوییه‌وه، گه‌له‌گورگی برسی كه‌وڵیان كردن. هیچ پێی دڵگران نه‌بوو گوێشی نه‌داێێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وت: (قه‌ده‌ری خوایه‌و له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ری خواشدا هیچ ناوترێت).
شه‌وانه له‌به‌رده‌م ئه‌و ئاگره‌ی له‌ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا ده‌یكرده‌وه، ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ی تێیدا ده‌خه‌وت و زۆربه‌ی كاته‌كانی تێدا به‌سەر ده‌برد، گۆرانی خۆشی ده‌چڕی و بگره هه‌ندێ جاریش سه‌مای ده‌كرد، ئه‌و سه‌مایه‌ی ژنانی گونده‌كه‌یان ده‌یانكرد. سه‌ر وه‌ختێك ئاگره‌كه خامۆش ده‌بوو، هه‌ندێ له‌و حیكایه‌تانه‌ی بۆخۆی ده‌گێڕایه‌وه كه‌به‌منداڵی نه‌نکی بۆی باسكردبوو. دوای ئه‌وه خه‌وێكی قووڵی لێده‌كه‌وت. خه‌یاڵی تژی بوو له‌شه‌به‌نگی (حه‌لیمه)، ئه‌و كچه‌ی به‌رله‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رانه‌كه‌یدا بۆ چیا سه‌ركه‌وێت ئه‌وینداری بوو، بڕیاریشی دابوو كه‌هاوین هات بیخوازێت.
كاتێک به‌هار هات و ده‌شت و ده‌ر سه‌وز بوو، به‌شاخه‌كه‌دا داگه‌ڕاو جگه له‌گۆچانه‌كه‌ی و ئه‌و پاڵتۆ خوریه‌ی له‌زستانێكی دوور‌و درێژ پاراستی و شمشاڵێكی قامیش كه‌هاوده‌می ته‌نهایی بوو، هیچی كه‌ی پێ نه‌بوو. كه‌مێك به‌ر له‌خۆرئاوابوون گه‌یشته‌وه ئاوایی و سه‌گه‌كان شاڵاویان بۆ برد‌و تێی ئاڵان، ته‌واو وه‌ك چۆن له‌كه‌سانی غه‌واره‌و ده‌رۆزه‌كه‌ر ده‌ئاڵێن.
گۆپاڵه‌كه‌ی نه‌بووایه، ئامبازی ده‌بوون. پاشان خه‌ڵكی ئاوایی له‌كوخت وخانووه گڵه‌كانیان هاتنه‌ده‌رێ و گه‌وره‌و بچووك زۆربه‌وریایه‌وه، لێی نزیك بوونه‌وه. قه‌یرێكی زۆر پیایاندا هه‌ڵڕوانی و ئینجا لێیان پرسی:
-تۆ كێیت؟
-به‌ده‌نگێكی به‌رز دایه قاقای پێكه‌نین و پاشان وتی:
-ئه‌وه چییه... ئه‌ڵێی نامناسنه‌وه؟
-له‌كوێ تۆمان دیوه، تابتناسین! به‌ده‌نگێكی سارد‌و سڕ وایان پێوت و ئه‌مه‌ش تۆزێ تووشی ترس و دڵه ڕاوكێی كرد. به‌ڵام سه‌رله‌نوێ دایه‌وه قاقای پێكه‌نین و وتی:
-ده‌ی واز له‌م شۆخیكردنه بێتامه بێنن و وه‌رن پێتان بڵێم، له‌چیا چیم به‌سه‌رهات.
-كارمان به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نییه له‌وێ چیت لێ قه‌وماوه، ئێمه ده‌مانه‌وێت بزانین تۆ كێیت! وه‌ك پێشتر به‌هه‌مان ده‌نگێكی سارده‌وه، ئه‌وه‌یان وت.
ئه‌مجاره‌یان به‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه لێیان راما. ئاخر ئه‌و هه‌موویان ده‌ناسێت به‌گه‌وره‌و بچووكیانه‌وه، به‌ژن و پیاو‌یانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ناوی یه‌ك به‌یه‌كیشیان ده‌زانێت. زۆرچاكیش ده‌زانێت، هه‌موویان خۆشیان ده‌وێت. تۆ بڵێی ئه‌و ماوه‌یه‌ی لایان نه‌بووه چی روویدا بێت، تابه‌و بێ مروه‌تییه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؟
نه‌رمه كۆكه‌یه‌كی بۆكردو پاشان به‌بزه‌یه‌كه‌وه وتی:
-پێموایه به‌نیازن له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره دیار نیم، سزام بده‌ن. وانییه؟ باشه..... به‌ڵام به‌توندی قسه‌كه‌یان پێبڕی:
- ده‌ی.. پێمان بڵێ تۆ كێیت، ئه‌گه‌رنا وه‌ی به‌حاڵت!
-سیمایان غه‌زه‌بی لێده‌باری و چاوانیان پڕی رق بوو. گه‌وره‌و بچووك و ژن و پیاویان وه‌كو یه‌ك.
ترس دایگرت و به‌ده‌نگێكی له‌رۆزكه‌وه پێی وتن:
-من (ره‌جه‌به شوانم) كوڕی (مه‌هریه)ی ره‌حمه‌تی.
-ئه‌وه چییه ئه‌ڵێی نامناسنه‌وه؟
-تۆ گه‌وج و درۆزنی! به‌توڕه‌ییه‌وه هاواریانكرد:
-گه‌وجی درۆزن!
-به‌ڵێ گه‌وره‌ترین گه‌وج و درۆزنی دنیایت. ره‌جه‌ب عومری بیست و پێنج ساڵێكه، كه‌چی تۆ پیره‌مێردێكی شه‌ست ساڵه‌ی.
-پیره‌مێردێكی شه‌ست ساڵان؟
-به‌ڵێ پیره‌مێردێكی شه‌ست ساڵان. ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌شته‌وێت دڵنیابیت، ئه‌وه ئاوێنه‌و سه‌یرێكی خۆتکه ئاوێنه‌یه‌كی بچكۆله‌ی لێوه‌رگرتن و سه‌یری خۆیكرد. ئه‌وه‌ی بینی، سه‌رو سه‌كتی پیره‌مێردێكی شه‌ست ساڵان بوو. ده‌موچاوێكی پڕ چرچ و لۆچی و سه‌رێكی سپی و دووچاوی كز، دانه‌كانیشی نیوه‌یان كه‌وتبوون.
-مه‌حاڵه! هاواریكردو له‌ترساندا تاده‌ستی گه‌یی ئاوێنه‌كه‌ی توڕهه‌ڵدا.
زیاتر ته‌وقیاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت رابكات له‌ده‌ستیان.
هه‌ستیكرد هه‌ناسه‌ی بۆ نادرێت و ده‌خنكێت.
-مه‌حاڵه، شتی وا نابێ! جارێكی تر به‌ده‌نگی به‌رز هاواریكرد.
-رۆح كوژ هه‌ر ده‌بێت بكه‌وێته داوه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وپه‌ڕی دنیاش بچێت! ئه‌مه‌یان دابه گوێیداو توندتر ته‌وقیاندا.
-رۆح كوژ! من تێناگه‌م باسی چی ده‌كه‌ن! به‌ده‌نگی به‌رز ئه‌مه‌ی وت و سه‌ریشی گیزه‌گیزێكی ده‌كرد، وه‌ك گیزه‌گیزی ناوپلوره هه‌نگێك.
-به‌ڵێ تۆ (ره‌جه‌به شوان)ت كوشتووه‌و ده‌بێت دانی پێدا بنێیت.
-به‌ڵام من (ره‌جه‌به شوان)م بڕوام پێ بكه‌ن! ئه‌مه‌ی وت و خه‌ریك بوو بداته پڕمه‌ی گریان.
-تۆ خوێڕی و درۆزنی. ره‌جه‌به شوان پێش دوو مانگ، به‌سه‌ر بڕاوی دۆزرایه‌وه‌و لاشه‌كه‌شی له‌سه‌ر به‌فره‌که توڕ درابوو. تۆ كوشتوته‌و جه‌سته‌ت بۆنی خوێنی ئه‌وی لێدێت.
-من كوشتومه؟
-جارێكی دی قسه‌كه‌یان پێ بڕی و غه‌زه‌ییان لێ ده‌باری و وتیان:
-به‌ڵێ تۆ (ره‌جه‌به شوان)ت كوشتووه‌و چاكتروایه دان به‌تاوانه‌كه‌تدا بنێت!
به‌حه‌په‌سانێكه‌وه سه‌یرێكی كردن. چوار ده‌وری له‌شكرێكی توڕه‌و سه‌رشێت بوو. به‌رله‌وه‌ی ورته‌ی لێ بێت، ئامبازی بوون و به‌گوریسێک ده‌ست و قاچیان به‌ست و پاشان كێشیانكرد بۆ به‌رده‌م مزگه‌وتی دێ. شه‌و داهاتبوو. رۆژه خۆشه‌كانی چیای هاته‌وه بیركه له‌به‌رده‌م ئاگره‌كه‌دا داده‌نیشت و بیری كرده‌وه، ره‌نگه هه‌ڵه‌ی كرد بێت كه‌هاتۆته‌وه.
-ده‌ی دان به‌تاوانه‌كه‌تدا بنێ! پیا هه‌ڵشاخان.
سه‌یرێكی ئاسمانی پڕ له‌ئه‌ستێره‌ی كرد‌و سییه‌كانی پڕكرد له‌هه‌وای بۆنخۆشی شاخه دووره‌كه‌و پاشان به‌چر‌په‌یه‌ك، وه‌ك ئه‌وه‌ی قسه بۆخۆی بكات وتی:
-به‌ڵێ من (ره‌جه‌به شوان)م كوشت!