نرخی نەوت بەرز بووەوە

ئابوری 23/04/2020

چاودێر
لەمیانی مامەڵە رەسمییەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا، بەشێوەیەكی بەرچاو نرخەكانی نەوت بەرز بوونەوە، كە لەچەند رۆژی رابردوودا داتەپینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
ئاژانسەكانی هەواڵ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڵاویان كردەوە،  تا یەك كاتژمێر لەمەوبەر، نەوتی برێنت بەرمیلی بە 22.24 دۆلار فرۆشرا و 9.28٪ رێژەی نرخەكەی بەرز بووەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە،  گرێبەستەكانی نەوتی خاوی ئەمریكی بەرمیلێكی بە 15.39 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا بەبەرزبوونەوەی رێژەی 11.54٪ لە نرخی داخستنی پێشوو.