10 ڕێنمایی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش لە مانگی ڕەمەزان

تەندروستی 22/04/2020

چاودێر: تابان رەزا
  كۆمەڵێك ڕێنمیایی  گرنگ  هەیە كە ئەگەر بێت و لەمانگی رەمەزان جێبەجێ بكرێت دەتوانیت بە ئاسانی كێشی لەشت دابەزنێت و ببیتە خاوەنی لەشێكی رێك و تەندروست،   ئەویش بەم شێوەی لای خوارەوە:

1.خواردنی قاپێك زەڵاتە دوای ڕۆژوو شكاندن و پێش بەربانگ لەگەڵ خواردنی سەوزەی وەك خەیار ، كاهوو ، ترۆزی لە نێوان بەربانگ و پارشێو۰
2. نەخواردنی شیرینی، رۆژووەكەت بە میوەیەك بشكێنە، لە بری شیرینی میوەیەكی شیرینی وەك سێو، پرتەقاڵ، لالەنگی، كاڵەك، شووتی بخۆ ؛ ڕۆژانە لە یەك بۆ سێ دەنك خورما زیاتر مەخۆ ۰
3.دوور بكەوە لە خواردنی ساردەمەنی ، خواردنەوە گازیەكان ، فاست فوود ؛ خواردنی سوورەوەكراو، بەز و چەوری و دووگ، پێستی مریشك ۰
4.ڕۆژانە لە یەك پیاڵە چەرەس زیاتر مەخۆ ؛ ئەگەر خواردت پێویستە سوێر كراو نەبێت و بە كاڵی بێت ۰
5. وەرزش كردن ڕۆژانە بۆ ماوەی یەك سەعات ؛ باشترین كات پێش بانگی مەغریبە یان دوو سەعات دوای بەربانگ لەگەڵ زیاد كردنی جووڵە ؛ چوون و گەڕانەوە بە پێ بۆ مزگەوت و كردنی نوێژی تەراویح سوودی زۆرە ۰
6. دوای تێر بوون یەكسەر لە سەر سفرە یان مێزی نان خواردن هەستە و بڕۆ  و لە قاپی بچووك خواردن بخۆ ۰
7.نانی تیری و هەورامی بە تایبەت ئاردی بۆر یان جۆ بخۆ لە بری نانی بازاڕ و سەموون و ناوساجی و ناوەشكێنە و كولێرە بەڕۆن ؛ لە بری برنجی سپی ؛ برنجی قاوەیی یان بۆر بەكار بهێنە و بە پڵاو لێبنرێت باشە ۰
8.خواردنەوەی دە پەرداخ یان زیاتر لە ئاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو ؛ هەموو نیو سەعات جارێك یەك پەرداخ ئاو بخۆرەوە ۰
9. دوور بكەوەرەوە لە خواردنەوەی شەربەتی گیراوە و ئامادەكراو ؛ لە جیاتی شەربەتی فرێش میوەكە بە ساغی بخۆ ۰
10. ڕێك خستنی كاتەكانی نووستن ؛ دوور بكەرەوە لە شەونخوونی ؛ بە ڕۆژ مەخەوە و بە شەو بەخەبەر بیت لە بەربانگەوە تا پارشێو : ڕۆژانە یەك سەعات بچۆرە بەر هەتاو لە نێوان سەعات نۆی بەیانی بۆ سێی عەسر ۰

 د. كامەران رسوڵ ژاژڵەیی
 پسپۆڕی زانستی خۆراك
 ئەندامی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك