عیراق: ئاماری نوێ‌ سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رادەگەیەنێت

تەندروستی 20/04/2020

وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاشكرایدەكات لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا چەندین پشكنینیان ئەنجامداوە، لەنێویشیاندا 35 پشكنین پۆزەتیف بوون.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا ئاشكرایدەكات،  لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار‌و 908 پشكنینی كۆرۆنا لە سەرتاسەری عیراق ئەنجامدراوە‌و 35 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە.
راگەیەنراوەكە رونیدەكاتەوە، تووشبووەكان (13) لە بەغدا، (12) لە بەسڕە، (8) لە موسەننا‌و یەك حاڵەتیش لە هەریەك لە نەجەف‌و زیقار، (34) تووشبوویش لە پەتاكە چاكبوونەتەوە كە (19)یان لە بەغدا، (5) لە بەسڕە، (4) لە سلێمانی، (3) لە نەجەف‌و (3) حاڵەتی دیكەش لە واست بووە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق، سەبارەت بە دوا ئامار باسی لەوە كردوە، (1574) حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق تۆماركراوە كە (82)یان گیانیان لە دەستداوە‌و (1043)شیان چاكبوونەتەوە.