لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە رووسیا 4268 تووشبوی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە

تەندروستی 20/04/2020


دەزگا تەندرووستیەكانی رووسیا بڵاویانكردوەتەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لەو وڵاتە 4268 حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە كۆرۆنا ڤایرۆس تۆماركراوەو 44 كەسیش گیانی لەدەستداوە بەوەش ژمارەی تووشبوان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 47هەزارو 121 كەس 
 405 كەسیش بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەنتەری ئۆپراسیۆنەكانی رووسیا بۆ نەهێشتنی كۆرۆنا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 155 تووشبوو چاكبونەتەوەو كە 75 تووشبوی دانیشتووی مۆسكۆی پایتەختن.
مۆسكۆ بەناوچەی سەرەكی تووشبوان دادەنرێت لە رووسیا و تا ئێستا زیاتر لە 26هەزار كەس لەو شارە تووشی كۆرۆنا هاتوون كە تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە مۆسكۆ 2هەزارو 26 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون و تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لەو شارە 28 كەس گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی یەكشەممە ژمارەی تووشبوان لە رووسیا هەڵكشانی بەخوەوە بینی و 48 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 6هەزارو 60 حاڵەتی نوێی تووشبون بە كۆڤید 19 تۆماركران.