نرخی نەوتی خاوی ئەمریكا كەمترین نرخ تۆماردەكات

ئابوری 20/04/2020


ئەمرۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكا نزیكەی 20% دابەزی و بە كەمترین نرخ دادەنرێت لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا 
دابەزینی نرخی نەوت بۆ قەیرانی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا و دابەزینی رێژەی خواست لەسەر كڕینی نەوت وراوەستانی كۆمپانیا گەورەكان دەگەرێتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكا لە 18.7% بۆ 14.84% دۆلار دابەزیوە  ونرخی یەك بەرمیل نەوت لە تێكەڵەی برینت بۆ 27.64 دۆلار دابەزی. 
بازاڕی نەوت بەهۆی داخستن وقەدەغەكردنی گەشت لەسەرجەم وڵاتانی جیهان زۆر دابەزیوەو بەكەمترین ئاست دادەنرێت لەماوەی 20 ساڵی رابردودا، سەرباری ئەوەی وڵاتانی ئۆپیك رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت بە رێژەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا. 
بانكی" ئەی ئێن زەت" بڵاویكردەوە سەرە ڕای ئەوەی وڵاتانی ئۆپیك بەرهەم هێنانی نەوتیان كەمكردوەتەوە ،بەڵام نەوتێكی زۆر لە بازاڕدایە و لەتوانادا نیە نەوتی دیكە عەمببار بكرێت 
لای خۆشیەوە بەشی زانیاری ووزەی ئەمریكا بڵاویكردەوە بڕی نەوتی عەمبباركراوی نەوت 19ملیۆن و 500هەزار بەرمیل نەوت زیادی كردوە. 
.