وەزارەتی تەندروستی داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەكات

تەندروستی 16/04/2020

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان گوتی: داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە قەدەغەی هاتوچۆ تا سەرەتای مانگی داهاتوو درێژبكرێتەوە.
سامان بەرزنجی لە لێدوانێكدا گوتوشیەتی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی كۆبونەوەی كردووە، داوایانكردوە قەدەغەی هاتوچۆ درێژبكرێتەوە تا سەرەتای مانگی داهاتو.
ئەمڕۆ قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت، تاكو ئێستا بڕی نوێ نەدراوە، بەڵام بە گوتەی پارێزگارەكان ڕێوشوێنەكان خاودەكرێنەوەو  كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دەكرێت.