خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیلمی پلاتفۆرم
نوسینی: کۆیار شێرکۆ
ئه‌گه‌ر سه‌یری فیلمه‌که‌ت نه‌کردووه، مه‌یخوێنه‌ره‌وه. سپۆیله‌ر!
پلاتفۆرم فیلمێکی زانستی-خه‌یاڵی، ترسناک، ده‌روونی ئیسپانییه. باس له تاوه‌رێک ده‌کات که له شێوه‌ی زیندانێکی ستوونیدایه و له زیاد له 200 قات درووست کراوه. بینه‌ر له ڕێی گۆرێنگ (پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی فیلمه‌که)ه‌وه ده‌چێته نێو ئه‌م زیندانه‌وه کاتێک له قاتی 48 چاو ده‌کاته‌وه و یه‌که‌م ڕۆژییه‌تی له زیندانه ستوونییه‌که‌دا. گۆرێنگ هیچ پێشینه‌یه‌کی تاوانی نییه و به ویستی خۆی هاتووه‌ته زیندانه‌که‌وه، ده‌یه‌وێت واز له جگه‌ره‌کێشان بێنێت و دۆن‌کیشۆت بخوێنێته‌وه، بۆیه له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌یه‌کدا، داوا ده‌کات وه‌ریبگرن و 6 مانگ له تاوه‌ره‌که‌دا به‌سه‌ر ببات.
یه‌که‌م تێگه‌شتنی گۆرێنگ و بینه‌ریش له‌م ژینگه نوێیه له ڕێی به‌رکه‌وتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ زیندانییه‌کی تردا که هاوژووری گۆرێنگه به ناوی تریگاماسی، ئه‌و ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه له زیندانه‌که‌دایه و به قسه‌ی خۆی سێ مانگی ماوه کاته‌که‌ی ته‌واو بکات و بچێته ده‌ره‌وه. زیندانه‌که له قاتی 0 ده‌ست پێده‌کات و ڕۆژانه له‌سه‌ر پلاتفۆرمێک خواردنێکی زۆر دائه‌نرێت و به تاوه‌ره‌که‌دا و به ستوونی ده‌چێته خواره‌وه. قاتی 0 شوێنی ئاماده‌کردنی خواردنه‌که‌یه و ئابووری زیندانه‌که لێیه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت. پلاتفۆرمه‌که له هه‌ر قاتێک نزیکی دوو ده‌قه ده‌وه‌ستێت و ده‌چێته قاتی دواتر. به‌مجۆره زیندانییه‌کانی قاتی دوو پاشماوه‌ی زیندانیانی قاتی یه‌ک ده‌خۆن و ئه‌وانه‌ی قاتی سێش پاشماوه‌ی قاتی دوو و به‌وجۆره. پلاتفۆرمه‌که کاتێک ده‌گاته قاتی 60 و 70 خواردنی له‌سه‌ر نه‌ماوه و ئه‌و که‌سانه‌ی له قاته‌کانی خوارترن بۆ ماوه‌ی مانگێک به‌مجۆره ژیان ده‌که‌ن و خواردنیان پێناگات. هه‌موو دوو زیندانییه‌کیش که له قاتێکدان، مانگانه ده‌گوازرێنه‌وه خانه‌یه‌کی تر له قاتێکی تر و ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له قاتی یه‌که مانگی داهاتوو له قاتی 130 چاو بکاته‌وه. هاوکات هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی دێنه زیندانه‌که‌ش، ده‌توانن یه‌ک شت له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن. تریگاماسی چه‌قۆیه‌کی پێیه که تا زیاتر به‌کاری بهێنیت، تیژتر ده‌بێته‌وه و ناوی "سامورای پله‌س"ه و گۆرێنگیش کتێبێکی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه، دۆن‌کیشۆت.
له یه‌که‌م گفتوگۆکانییه‌وه له‌گه‌ڵ گۆرێنگدا، ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه که تریگاماسی مرۆڤێکی بێبه‌زه‌یی و دڵڕه‌قه و له ده‌ره‌وه‌ی خودی خۆی، چاکه و خۆشی که‌سی ناوێت. مرۆڤێکی بێباکه و ڕۆژانه پاش ئه‌وه‌ی پلاتفۆرمه‌که قاته‌که‌یان جێده‌هێڵێت، میز و تف ده‌کاته ناو خواردنه‌کانه‌وه. کاتێک گۆرێنگ لێی ده‌پرسێت بۆ؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "چونکه ئه‌وان له خواره‌وه‌ن." ئه‌ی گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش وایان له خواردنه‌کان کرد؟ "ئه‌وانیش وا ده‌که‌ن. چونکه له سه‌ره‌وه‌ن." تریگاماسی هێمای ئه‌و مرۆڤه‌یه که سیستم و زیندانه‌که به‌رهه‌می هێناوه، ئه‌و سه‌رجه‌م خراپه‌کانی ده‌خاته ئه‌ستۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌که و پێی وایه به‌رده‌وام ئه‌وی تر هۆکاری خراپ هه‌ڵسووکه‌وتکردنی ئه‌مه و له پشت هه‌موو تاکێکی تاوانبار و بێڕه‌وشته‌وه، کۆمه‌ڵگایه‌کی خراپ به‌رپرسیاره. به‌مجۆره وا تێده‌گات شتێک نییه بۆ گۆڕینی ئه‌م حه‌قیقه‌ته. چونکه کاری مرۆڤ له دۆخێکی له‌و جۆره‌دا، که دۆخێکی کاتی و له‌ناکاوه، ته‌نها مانه‌وه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش دواتر درێژده‌بێته‌وه بۆ په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی و کوشتن و ته‌نانه‌ت کانیبالیزمیش. ئه‌وه‌ی گرنگی ئه‌م فیلمه نیشان ده‌دات، لێکچوونییه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه له ناکاوه‌ی له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی جیهان بووه‌ته‌وه. ده‌توانین خواردنی سه‌ر پلاتفۆرمی زیندانه‌که بکه‌ینه هێمان کلێنسی ته‌والێت و خواردن له مارکێته‌کانی جیهاندا. له بری ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێک به‌شی خۆی هه‌ڵبگرێت و خواردن به‌شی هه‌مووان بمێنێت، هه‌ر که‌سێک په‌له‌ی خۆیه‌تی و ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه زرۆترین ده‌به‌ن و خواردن ناگاته قاته‌کانی خواره‌وه. ئێمه له ئێستادا، له ژینگه‌یه‌کی واقعی هاوشێوه‌ی پلاتفۆرمدا ده‌ژین.
رۆبێرت ساپۆلسکی، پرۆفیسۆری نیورۆلۆجی له زانکۆی ستانفۆرد، که به‌شێکی گه‌وره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ته‌رخان کردووه بۆ تێگه‌شتن له ڕه‌فتاری مرۆڤ. مرۆڤ به بونه‌وه‌رێکی کلتوری-بایۆلۆجی وه‌سف ده‌کات. له‌م زیندانه و له ڕێگای وردبوونه‌وه له ڕه‌فتاری زیندانییه‌کان، به وردی له هه‌ردوو دیوه‌که‌ی زیندانییه‌کان ده‌گه‌ین. ئه‌و فیتره‌ته بایۆلۆجییه ده‌بینین که جگه له مانه‌وه، هیچ شتێکی تر نابینێت و قه‌له‌قی مانه‌وه ڕێگای بچوکترین تێگه‌شتنی بۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه، که ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌ی وردتر ده‌وێت و بۆ تێگه‌شتن له هه‌ر ڕه‌فتارێکی مرۆڤ، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باسی جینات، هۆرمۆن، ئیڤۆلوشن و ده‌روونشییکاری و ورده‌کاری تریش، که جێگایان ئێره نییه. هاوکات ئه‌و دیوه کلتورییه‌شی ده‌بینین که بووه‌ته به‌شیک له سروشت و ژینگه‌ی زیندانه‌که و دواجار هۆکاره بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی زیندانه‌که و مانه‌وه‌ی زیندانه‌که وه‌ک خۆی. ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک له‌و تێگه‌شتنه‌ی فۆکۆوه نزیکه که باس له بوونی ده‌سه‌ڵات ده‌کات له هه‌موو پنت و قوژبنێکدا و پێیوایه ده‌سه‌ڵات ده‌ستی له هه‌موو شوێنێکدایه. ته‌نانه‌ت له خودی تاکیشدایه. به‌مجۆره تاک و ده‌سه‌ڵات هه‌موو کات دوو شتی جیا نین و تاک بۆ خۆی دروستکراوی ده‌سه‌ڵات و درێژه‌پێده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه. به‌مجۆره هیوایه‌ک نییه بۆ گۆڕانکاری و ڕزگاکردنی مرۆڤ له سیستم و هه‌ر کارێک بکرێت دووباره له ناو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌خولێته‌وه. به‌ڵام گه‌شتنی گۆرێنگ به زیندانه‌که، سه‌ره‌تای هیوایه‌کی نه‌بینراوه بۆ ڕزگاربوون له‌و ژینگه نه‌خوازراوه‌ی له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه ناتوانێت به ئاسایی وه‌ریبگرێت. ئه‌و ڕۆحییه‌تی به‌ره‌نگاری و یاخیبوونه‌یه که ده‌شێت له ناو هه‌موو مرۆڤێکی که‌وتوودا هه‌بێت. ئه‌و هاواره‌یه بۆ ئازادی که ده‌شێت بناغه‌ی تۆکمه‌ترین ده‌سه‌ڵات بله‌رزێنێت. گۆرێنگ پێمان ده‌ڵێت که ئه‌وه‌ی هه‌یه، ناکۆتا و حه‌تمی نییه، دراوێکی بێخه‌وش نییه که گۆڕان تێیدا جێینابێته‌وه، تاریکییه‌کی بێ خۆر نییه و ده‌توانرێت هه‌نگاوی پێناسه‌کردنه‌وه و ئافراندنی مێژوویه‌کی نوێ بنرێت. چونکه له دواییدا، گه‌ر هه‌ر که‌سێک به‌شی خۆی خواردن ببات، خواردن ده‌گاته قاته‌کانی خواره‌وه‌ش.
پاش تریگاماسی، گۆرینگ ده‌خرێته قاتێکی تر و له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا زیندانی ده‌کرێت به ناوی ئیمۆگیری، که پێشتر و بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌که کاری کردووه. سه‌باره‌ت به گۆڕینی سروشتی زیندانه‌که، ئیمۆگیری پێیوایه له ڕێی پشتگیری و پێکه‌وه‌بوونی سه‌رجه‌م زیندانییه‌کانه‌وه که ده‌شێت به تێپه‌ڕبوونی کات بێته‌دی، گۆڕانکاری گه‌وره ڕووده‌دات و هه‌مووان ده‌توانن خواردنیان پێبگات. گۆرێنگ ئه‌م تێڕوانینه به تێگه‌شتنێکی ساده و گه‌شبینانه ده‌بینێت و پێیوایه ناتوانێت هیچ له سروشتی زیندانێک بگۆڕێت که ئه‌وانه‌ی دێنه قاتی 7 مانگی پێشتر ده‌کرێت له قاتی 93 بووبن و مانگێک خواردنیان پێنه‌گه‌شتتبێت. واته ئومێدی ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕینی کات، به بێ بوونی ڕووداو، گۆڕانکاری دروست بکات، خه‌ونێکی ناهۆشیارانایه و هیچی لێ سه‌وز نابێت و دواجار ده‌بێته‌وه به‌رهه‌مهێنه‌ری سیسته‌م. تا ئه‌و ساته‌ش که ئێمه به‌رده‌وام بین له دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه، زیاتر له‌گه‌ڵیدا تێکه‌ڵ ده‌بین و که‌متر بۆشایی بۆ گۆڕانکاری جێدێڵین. چونکه له راستیدا سیسته‌م و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه ستوونییه‌که، له‌وه زیاتر پێی داکوتیوه که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کارێکی ئه‌وه‌نده ئاسان بێت.
دواتر گۆرێنگ له‌گه‌ڵ زینداییه‌کی تردا به ناوی باهارات، که خولیای ده‌ربازبوونی هه‌یه و په‌تێکی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و چه‌ندین جار هه‌وڵیداوه قات قات سه‌رکه‌وێت و بگاته قاتی سفر و شکستی هێناوه، ده‌ستده‌که‌ن به هه‌نگاوی کرداری و هه‌وڵده‌ده‌ن خواردن بگه‌یه‌ننه دورترین قاتی زیندانه‌که. له ڕێگایاندا بۆ خواره‌وه، توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تا قاتی 50 خواردن به هیچ که‌سێک ناده‌ن، چونکه ڕۆژی پێشتر نانیان خواردووه و ئه‌مڕۆ له قاتی 51ه‌وه خواردن دابه‌ش ده‌کرێت، تا به‌شی هه‌مووان بکات و که‌س له برسا نه‌مرێت. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنجه و له چه‌ند شوێنێکی تری فیلمه‌که‌شدا ده‌رهێنه‌ر کاری له‌سه‌ر کردووه، ڕاهاتنی گۆڕێنگه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی زیندانه‌که‌یدا، که له چه‌ند شوێنێکدا کاری وا ئه‌نجام ده‌دات که له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌کانیدا یه‌ک ناگرێته‌وه. بۆ نموونه په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی له‌لایه‌ن گۆرێنگه‌وه. ئه‌نجامدانی توندوتژیژی به‌رامبه‌ر چینه‌کانی سه‌ره‌وه، تا خواردن بۆ ژیان بگاته چینه‌کانی خواره‌وه. واتا کتێب که هێمای هۆشیاری و تێگه‌شتن و فکره، به‌ته‌نیا به‌س نییه بۆ جێبه‌جێکردنی خه‌ونی گۆڕانکاری، کاتێک فکرێک له‌سه‌ر کاغه‌زه‌وه ده‌خه‌یته بازنه‌ی کردارییه‌وه، ده‌شێت دیسیپلین، هۆکارێک بێت بۆ گه‌یشتنه ئه‌نجام. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌نه قاتی خواری خواره‌وه‌ی زیندانه‌که، منداڵێک ده‌بینن به ته‌نیا. گۆرێنگ و باهارات پێیان وایه ئه‌م منداڵه په‌یامی زیندانه‌که‌یه و ئه‌و ئومێده‌یه که ده‌کرێت وه‌ک درزی یه‌که‌م گۆڕانکاری ته‌ماشا بکرێت. دوای ئه‌وه‌ی خواردنی ئه‌یه‌نێ، منداڵه‌که له ڕێی پلاتفۆرمه‌که‌وه ده‌چێته‌وه بۆ سه‌ره‌وه، لێره‌دا فیلمه‌که کۆتایی دێت و ئه‌وه‌ی تری به نه‌زانراوی ده‌مێنێته‌وه. ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که ده‌ڵێت که پێشتر دیمه‌نی گه‌شتنه‌وه‌ی مناڵه‌که‌مان به قاتی 0 وێنه‌گرتبوو به‌ڵام بڕیارماندا له‌وێدا بیبڕین و جێیبێڵین بۆ ئێوه. ئه‌مه‌ش وه‌ک هێمایه‌ک تا لێکدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵبگرێت و سه‌رکه‌وتن و شکستی هه‌وڵه‌کانی گۆرێنگ بۆ گۆڕان به نه‌زانراوی بمێنێته‌وه و هێنده‌ی خودی یاخیبوونه‌که‌ی گۆرێنگ گرنگی پێنه‌درێت.. چونکه گۆرێنگ وێنه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌یه که سیسته‌م نه‌یتوانیوه ده‌سته‌مۆی بکات و بیکاته به‌شێک له خۆی و وه‌ک ئه‌وانی تر، به‌رده‌وام سیسته‌م به‌رهه‌م بهێنێته‌وه. فیلمه‌که ئاماژه و هێمای وردتری تیایه و لێره‌دا جێیان نابێته‌وه، بۆیه هه‌وڵمدا به تێگه‌شتنی خۆم، خوێندنه‌وه‌که ته‌رخان بکه‌م بۆ شیکردنه‌وه‌یه‌کی کورتی خه‌تی سه‌ره‌کی فیلمه‌که.