کەشناسیی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
ژینگە 12/04/2020
چاودێر
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەی بەرزنجەی پارێزگای سلێمانی باریوە کە ٣٢.٢ ملم باران بووە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم نمەباران بەردەوام دەبێت.