ڤایرۆسێکی کوشندە تر لە کۆرۆنا چاوەڕوانی جیھان دەکات.

ڕەخنەی چاودێر 11/04/2020

ڤایرۆسێکی کوشندە تر لە کۆرۆنا چاوەڕوانی جیھان دەکات.

یوڤال نوح ھەراری

وەرگێرانی زانا خێڵانی

 

بێ خاوەن بوونی جیھان لە دەرئەنجامی سیاسەتەکانی سەرانی وڵاتانی جیھان ھاوشێوەی پەتای کۆرۆنایە، لە جیھانێکی گیر خواردو بەدەست پەتایەکی ھاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. زانست لەکۆتایدا ڕێچکەی خۆی دەدۆزێتەوە و سەردەکەوێت بەسەر ئەم جۆرە پەتایانەدا، بەڵام گەر بنچینەی سەرەکی ژیانی مرۆڤایەتی پتەو نەکرێت، ئەوا دوای کۆرۆنا نەھامەتی زیاتر و سەخت تر ھەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات.

گەر ھاوڵاتییەکی ھەژار لە وڵاتەکەی خۆیدا نەتوانێت دەستی بگات بە پێداویستی پزیشکی و پێداویستی ڕۆژانە، واتا ئەمە ھەڕەشەیە بۆ تاک تاکی مرۆڤایەتی و کاریگەری دەبێت لەسەر جیھان. پێویستە ھەموو جیھان پێداگر و ھاوکاری تەواوی مرۆڤایەتی بن بەبێ جیاوازی نەتەوە و ڕەنگی پێست و کێشە سیاسیەکان، بەتایبەت بابەتە تەندروستیەکان.

لەم دۆخەی ئێستادا و بەھۆی ھەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تەنانەت زۆرێک لە سیاسەت مەدارەکان ھەوڵی کۆنترۆڵ کردن و دەست بەسەراگرتنی مرۆڤایەتی و جیھانیش دەکەن. جیھان ھاوشێوەی خانەوادەیەکە کە ھیچ گەورەیەکیان نیە تاکو ڕابەرایەتیان بکات یان گەورەی خانەوادەکە دەستی کێشاوەتەوە لە بەرپرسیارێتی. ھەندێک کێشەی جیھان ھەن زیان و گاریگەریەکانیان لە کۆرۆنا زیاترە، کێشەی دارای ئەمریکا ساڵی ٢٠٠٨ بووبە پێشەنگی جیھان، ئەوەبوو ئەمریکا لەساڵی ٢٠١٦ گوتی: من دەست دەکێشمەوە، ئێمە ھیچ دۆستێکمان نییە و تەنھا خۆمانین ھەر خۆشمان یەکەمین...!

ھەراری دەڵێت: لە ھەندێک بابەتی دیکەی جیھان، کاریگەریەکانیان ھیچ کەمتر نیە لە ئەو ڤایرۆسانەی تاکو ئێستە لە جیھاندا بڵاو بووەتەوە، کەوایە پێویستە دوای کۆرۆنا ژیان، سیاسەت، ئابووری، مرۆڤایەتی نوێ بکرێنەوە و پەرە بە زانست بدرێت. گەر جیھان چارەسەر و پێکوتەش بدۆزێتەوە بۆ کۆرۆنا، بەڵام گەر بگاتە ئەو دەرئەنجامەی دەرمان و پێکوتە بۆ ھەموو مرۆڤایەتی نەبێت بەبێ جیاوازی، ئەوکات ڤایرۆسێکی کوشندەتر چاوەڕاونمان دەکات.