بۆچی کتێبەکان جیهان دەکەن بە شوێنێکی باشتر؟

ڕەخنەی چاودێر 09/04/2020

بۆچی کتێبەکان جیهان دەکەن بە شوێنێکی باشتر؟
ئازار نەفیسی..
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: یوسرا محەمەد


نوسەری ئێرانی ئازار نەفیسی کێیە؟
: نەفیسی لە ساڵی ۱۹٤٨ لەدایکبووە، نوسەرێکی ئێرانیە و پرۆفیسۆرە لە ئەدەبی ئینگلیزیدا، لە ساڵی ۱۹۹۷وە لە ئەمریکا نیشتەجێ بووە. دواتر ئازار نەفیسی بوو بە وانەبێژ و پرۆفیسۆری چەندین زانکۆ و پەیمانگا، لەوانە پەیمانگای بیانی ڕامیاری لە زانکۆی جۆن هۆپکن کە پێک دێت لە سکولی خوێندنە نێودەڵەتیە باڵاکان، وە بوو بە ئەندامێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی رێکخراوی ئازادیخوازی. ئازار نەفیسی بەناوبانگە بەکتێبی "خوێندنەوەی لۆلیتا لە تاران" لەساڵی۲۰۰۳: کە پێک دێت لە "یاداشتێک لە کتێبەکان" ئەمەبۆماوەی ۱۱۷هەفتە لە نیۆرک تامیز مایەوە ئەو شوێنەی کە تایبەتە بە کتێبی نوسەر و ناودارەکان . وە چەند خەڵاتێکی ئەدەبی بەدەست هێناوە کە پێکدێت لە کتێبی چیرۆکە ڕاستەقینەکان، وە خەڵاتێک لە بوکسینز. نەفیسی لەدوای نووسینی "خوێندنەوەی لۆلیتا لە تاران"، چەندین کتێبی تریشی نوسیوە. لەوانە:
ئەو شتانەی کە لێی بێدەنگ بووم
بیرەوەری کچێکی دەست بڵاو،
 کۆماری بیرکردنەوە
ئەمریکا لە سێ کتێبدا.


ئەمەش وتارێکی نەفیسییە دەربارەی کتێب و ڕۆڵی لە جیهاندا.

بۆچی کتێبەکان جیهان دەکەن بە شوێنێکی باشتر؟
ئازار نەفیسی..
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: یوسرا محەمەد


لە بەشی کۆتایی کتێبە نوێیەکەی ئازار نەفیسی کتێبی 'کۆماری بیرکردنەوە'دا، جەخت دەکاتە سەر نووسەر جەیمس بالدوین، ئەو نووسەرەی کە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد لەم ساڵانەی دواییدا، وەک جوڵانەوەیەکی نوێی مافەکان کە لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێت وەک وەڵامدانەوەیەک بەرامبەر بە پۆلیسە بکوژەکانی رەش پێستە بێ چەکەکان.
نەفیسی سەرنجی بەوەشدا کە بالدوین زۆر پەیوەست یان پێویست نییە تەنها لەبەر ئەوەی کە لەوکاتەدا ڕەگەزپەرستی شتێکی زۆر دیار بوو. نووسەرە باشەکان، هەمیشەیی و جیهانین. باسی لەوەشکرد کە گەنجە پێگەیشتووەکان و بەتەمەنەکان پێویستە کتێبەکانی بخوێننەوە، لە هەر شوێنیک بن یاخود ڕەنگیان هەرچۆنێک بێت.
"من زۆر توڕە بووم کاتێک ئەوان بەشێوەیەکی ساویلکە باسی نووسەر "بالدوین" دەکەن وەک نوسەرێکی ئەفریقکی-ئەمریکی،" وە نەفیسی دەربارەی ئەدەبیات دەڵێت "ئەدەب هەمیشە دەربارەی ئەوانی ترە. ئێمە دەبات بۆ شوێنانێک کە نەمان بینیوە، وە چاومان بە کەسانێک دەکەوێت و هاوسۆزیان لەگەڵ دەردەبڕین کە نەمان ناسیون." وەکو منداڵێک لە ئێران، فیلمی جادووگەری پڵنگی سپی، درامای کتێبی خانوە بچووکەکەی سەر مێرگەکە، و ڕۆمانی کوشتنی توتییەکەی خوێندۆتەوە. وەک وانەبێژێیک لە زانکۆی تاران وانەی ڕۆمانی سەرکێشیەکانی تووتڕکی فینلەندی٫ گاتسبی مەزنی وتۆتەوە. وەکو منداڵێکی پێگەیشتووی ئەمریکی، كە له شاری واشتن دەژێت، هەوڵیدا تێبگات لەبارەی وڵاتە نوێیەکەی بەنێو کتێبەکانیدا. وە بۆی دەرکەوت ئەگەر بێتو کۆمەڵگا خوێندنەوە لە بیربکات لێنەبوردەو و پابەندبوو دەبێت جا چ زۆردار یان دیموکرات بێت.

نەفیسی لە یاداشتەکەیدا، ڕۆمانی "لۆلیتا"ی خوێندۆتەوە، ئەمە سەرکەوتنێکی گەورە بوو کاتێ کە لە ساڵی ۲۰۰۲دا دەرکەوت، وە هۆکاری بایەخدانی بە فێربونی ئەدەبی ئەمریکی لە ماوەی شۆڕشی ئێرانی و کاریگەری پاشکۆی زۆردارانە و ڕژێمی ئاینی بوو کە ماوەی دوو ساڵی خایاند لە نیویۆرک تایمز ئەمەش لە لیستی باشترین کتێبی کەسایەتییە جیهانییەکان دادەنرێت کە وەرگێڕدرا بۆ زیاتر لە سی زمان.
لە مانگی یەکی ۲۰۰۸دا نەفیسی هاوسۆزایەتی خۆی بۆ ئاڵای ئەمریکا دەربڕی، ئەو بە دڵسۆزانە ئەم کارەی ئەنجامدا. لەوکاتەی کە خێزان و هاوڕێکانی لەوێ بوون، بەڵام لە ماوەی هەڵهاتنی کوێرباوەڕەکانەوە کە دەکاتە چڵ ساڵ پێش ئێستا نەگەڕایەوە بۆ تاران، ئەو باشترین هاوسۆزایەتی خۆی ئەنجامدا بە ڕوحیەتێکی ڕاستگویانە بەرامبەر بە هەردوو پاڵەوانە ئەدەبیەکەی، بالدوین و مارک توەین. بالدوین گوتی "من ئەمریکام لە هەر وڵاتێکی تری جیهان زیاتر خۆشدەوێت،لەبەر ئەم هۆکارە، من هەمیشە سورم لەسەر مافەکان بۆ ڕەخنەگرتن لێی". توەین، لە یاداشتەکەیدا وتی" ئەگەر هەر جیاوازیەکی بەهادار هەیە لە نێوان ئەمریکیەکان و پاشا نشینەکاندا ئەوا ئەمریکیەکان خۆیان دەتوانن بڕیار لەسەر خۆیان بدەن کە چی نیشتیمان پەرستیەو وە چیش نیشتیمان پەرستی نیە."
کۆماری بیرکردنەوە وتاری هاوسۆزی نەفیسی بوو لە کۆمەڵگەدا کە هەڵیبژاردووە ‌بۆ پەرەپێدان بە منداڵەکانی . لە سەرەتادا، بە شێوازێکی ڕاشکاوی و خوپێنەگیراو ئاماژەی بەوەدا کە "ئەو قەیرانەی ئابڵۆقەی ئەمریکای داوە تەنها قەیرانێکی ئابوری و سیاسی نیە" بەڵکو شتێکی قوڵتر هەیە کە زیانێکی گەورەی بە وڵاتەکە گەیاندووە، هە ڵوێستی قازانجکەرەکان و بە کرێگیراوەکان هەستێکی سۆزایەتی کەم دەردەبڕێت بەرامبەر بەو ژیانە دڵخۆشە راستەقینەی کە خەڵکی تێیدا دەژێن، کە زانیاری و بیرۆکەکانیان وندەکەن، سۆزداری هۆیە بازرگانیەکان بەرامبەر به زانیاری ناپەیوەست بوو.
نەفیسی بۆ پێکهێنانی بەڵگەنامەکەی، توانی خۆی بگەیەنێت بە هەرسێ کتێبە ناودارەکانی کەسایەتیە جیهانیەکان وەک ڕۆمانی تووتڕکی فینلەندی، ڕۆۆمانی بەبت لەلایەن سنکلێر لوێس، وە ڕۆمانی "دڵ تاکە ڕاوکەرە " لە لایەن کارسۆن ماک کوڵڕز ئەو سەرەتا ڕۆمانە کلاسیکیەکەی توەینی وتەوە، لە ساڵی ۱۹۷٨.
هەر وەکو قوتابیەکان بە کومەڵ سرودی مردن لە پێناو ئەمریکا"یان لە مەیدانی سرود وتەوە، ئەویش بەبەردەوامی سەردانی ئەم شوێنەی کردەوە لە کاتی گەشتەکەیدا بەرامبەر بە مافی هاونیشتمانانی ئەمریکی. نەفیسی وەک ئێرنست هێمینگوەی پێش خۆی، ڕۆمانی تووترکی فینلەندی وەک کۆتا کەسایەتی ئەمریکی دەبینێت، ئەمیش دامەزرێنەرو دروستکەری نەوەی سەرگەردانی ناکۆکە دژ بە نەریتە کۆمەڵایەتیەکان. وە ڕۆمانی هوڵدن کوالیفێڵد لە لایەن ج. د ساڵنجەر تاکە نمونەیەکی ترە بۆ ئەم باسە
. نەفیسی کۆمەڵگای هاوچەرخی بەراورد کرد بە "شارە خنکێنراوەکان"، وشارستانیەکان بەم شێوەیە کە ڕۆمانی تووتڕکی فینلەندی ناتوانێرێت جێگیربکرێت، ئەو گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکات کە زۆربەی سیاسەتمەدارە ئەمریکیەکان، پڕۆفیسۆرەکان، وگەشتیارەکان ئاکاری ئازایەتییان لەدەستداوە. پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر، پەخشکەرێکی دڵپاک، هێرشی کردە سەر وشەی "ڕەش پێست" لە کتێبەکەی تواین، جارێکی تریش، هەندێک لە زانکۆکەکان دەستە واژەیەکیان ناساند بە ناوی "ئاگادارکردنەوەی تەقێنەر" بۆ ئاگادارکردنەوەی قوتابیان لە توندڕەوی، لەکەدارکردن، ڕەگەزپەرستی، دەستدرێژی و دژایەتی ئافرەت لە ڕۆمانەکاندا. نەفیسی بەم شێوەیە وتەکەی تەواو دەکات ، "ئەمە کۆمەڵگا بە جۆرێک دەردەخات، کە دەیەوێت فەرامۆش بێت، ئاسودەبێ، و بەشێوەیەک کە نایەوێت ڕووبەڕووی خۆی ببێتەوە" نە فیسی وتی "ئەگەر تۆ هەستت بریندار بووە بە خوێندنەوەی ڕۆمانەکانی توتڕکی فینلەندی و بازرگانی ڤێنس، ئەوا تۆ چۆن ژیان لەسەر ئەم زەمینەدا دەگوزەرێنی؟"


نەفیسی چەند نموونەیەک لەسەر ئەم هەڵوێستە فەرامۆشەی کۆمەڵگا لە نزیکی دەوروبەر خۆییەوە وەرگرتووە، نە توەین و نە بالدوین لە لیستی خوێندنەوە سەرەکییە گشتیەکاندا نین بۆ خوێندکارەکانی قوتابخانە باڵاکان. هەر وەک خوێندنەوەکانی سنکویلار کە پێکدێت لە سەدا سی چیرۆک و وە لە سەدا حەفتا ''دەقی زانیاری" نەفیسی ئەمە وەک سەرکەوتنی سنکویلار لوێس ناودەبات کە کەسایەتی سەرەکی: بالدوین کە فەڵەستینییە سەرسامە بە مەستی شکسپیر و هیواکانی کە زیاتر ئەو "بازرگانە ئینگلیزەیە " کە لە قوتابخانە فێری بووە .
نەفیسی دەڵێت "ئەوەی کە لێی دەترسیت لێرەدا بیرکردنەوەیەکی یەکلایەنەیە، لەلایەن کۆمپانیا بازرگانیەکانەوە، ئەگەر بێتو ئەمە بسەپێتە سەر تەواوی کۆمەڵگا، بەرەو ڕوومان بێت، نە فیسی دەڵێت،"ئەمە ئەوەیە کە تۆقێنەرە". وە لە ڕاسپاردە گشتیە سەرەکیەکاندا چ دەقی ڕۆمیۆ ۆ جۆلێت بێت یان ناونیشانی گێتسبێرگ یاخود ڕاپۆرتی بریکارە ژینگە پارێزەکان بێت. ئەوا دەبێ بە هەمان شێواز بوترێتەوە. لەگەڵ گرنگیدانێکی بچوک لەسەر وشەکانیان نەک لەسەر ناوەڕۆکەکانی کەتێیاندا نوسراونەتەوە. کە لەم ڕاسپاردە گشتیانەدا مافە پارێزرواوە دەسکەوتوەکانی کرێکارەکان و تەبایبون لە خۆدەگریت تاوەکو جێبەجێبکریت. نەفیسی ڕوودەکاتە گۆشەگیری، وەک نەخۆشیەکی خێرای نوێ دیاری دەکات، کە ئەمەش بەهێزتربووە لە ڕێی هۆکارە کۆمەڵایەتیەکانەوە، لە خوێندنەوەکەیدا. دڵ تاکە ڕاوکەرە. لەگەڵ چەند باسێکی لەسەر خەباتکەرە ئەتۆمیەکانی ناوچەی باشور، کە پێشبینی نەوەی مۆبایلی زیرەک (سمارتفۆن) دەکات، ئەمە هەرچەند بە بەردەوامی پەیوەندیدارە بەڵام دەبێتە هۆی ئابڵوقەدانی پەیوەندیە بەهادارەکان. ئە و وتی"من پێم وایە ئێمە بەلایەنی کەمەوە خەمڵادنێکی کەممان لەم وڵاتەدا کردووە، لەسەر ئەوەی کە تا چەند گەنجەکان برسین لە گرنگیدان و سۆزایەتی لە ژیانیاندا، بەڵام بە داخەوە ئایفۆن و ئایپاد ئەو گرنگی پێدان و سۆزپێدانەی بۆ دابین نەکردون.
لە ساڵی ۲۰۰۹نەفیسی گەڕانێکی بەنێو ئەمریکادا کرد بۆ پەرەپێدانی یاداشتەکەی دووەمی"ئەو شتانەی کە لێیان بێدەنگ بووم، بەڵام بۆی دەرکەوت کە هە ندێک لەو کتێب فرۆشانەی کە سەردانیانی کردووە بۆ خوێندنەوەی کتێبەکانی لۆلیتا داخراون لەگەڵ هەندێک لە ڕۆژنامەکان . جیهانگە ری، بازرگانی ئینتەرنێت، زیادبوونی کتێبه ئیلیکترۆنیەکان لەگەڵ ئەمەشدا چەندین شتی تریش هەن کە پەیوەندیان بەمانەوە هەیە، بەڵام ئەمە ترسێکی قوڵ لەلای نەفیسی دەروژێنێت، کە ئەویش ئەوەیە ئەمریکیەکان چیتر حەز بە خوێندنەوە ناکەن.
نوسەری بیرجیاواز جۆزیف بڕودسکی لە ساڵی ۱۹۷٨ لەکاتی پێشکەشکردنی وتەکەیدا لە خەڵاتی نۆبڵ تێبینی بەوەکرد کە "ئێمە دەتوانین ناڕەزای دەربڕین لەسەر سەرکوتکردنی بابەتەکانی ئەدەب -چەوساندنەوەی نوسەرەکان -و مافە چاودێریەکان، سوتاندنی کتێبەکان-بەڵام ئێمە بێ تواناین کاتێک ئەمە خۆی بەرەو سەرپێچیەکی خراپ دەبات، ئەمیش بە هۆی نەخوێندنەوەی کتێبەکانەوەیە.
نەفیسی بنچینەکانی خۆشبەختی دەدۆزێتەوە لەو قوتابیانەی کە وانەی پێ دەگوتنەوە لە زانکۆی جۆنس هۆپکن، هەروەها ئەوگەنجە پێگەشتوانەی کە لە گەشتەکانیدا چاوی پێان دەکەوێت. ئەو دەڵێت کاتێک کە گەنجە پێگەشتووەکان خۆیان بە کتێبەکانیان ئاشناکرد، زۆر دڵخۆش و پەرۆش دەبن". وە وتی "پێویستە ڕێگایان پێ بدەین تاپەیوەندیەکی هەمەئاهەنگی لە نێوان خۆیان و کتێبەکان دروست بکەن وە لەگەڵ کۆماری بیرکردنەوە.
چارەسەری نەفیسی بۆ ئەو نەخۆشیە خەمۆکیەی ئەمریکا بریتیە لە خوێندنەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان، وە هانی خەڵکی بدەن تاوەکو وەک کۆدێک بەکاری بهێنن بۆ کۆماری بیرکردنەوە وڵاتێک بەبێ بەربەست کراوەیە بۆ هەموو تاکێک کە کتێب دەکاتەوە.
من بروا بەوەناکەم کە بەم شێوەیە پەرۆش و بەسۆز بووبێتم تاوەکو ببمە کەسێکی چالاک بەهۆی پەروەردەوە لەو ڕۆژە ڕابردووانەی کە لە کۆلێژ بووم،" وەدەڵێت " پێویستە ئێمە منداڵەکانمان ئامادەبکەین تاوەکو ژیان ببینن و ڕوبەڕووی ببنەوە، دواتر ئێمە دەبێت فێریان بکەین کە ژیان ببینن و ڕووبەڕووی ببنەوەو و هەروەها کە بەشێوەیەک بیر لە ژیان بکەنەوە کە لایەنی باش و لایەنی خراپی هەیە. ئەمەش یەکێکە لەو شتانەی کە بیرکردنەوە بۆ ئێمەی دەکات".  ‌