٥ تووشبووی نوێ لەهەرێم تۆمارکرا
چاودێر
ئەمڕۆ سێ شەمممە پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
وەزارەتى تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، پیاوێک و سێ ئافرەت و منداڵێکن، یەکێکیان دانیشتووی کانی گەلی و چوار تووشبووی دیکە دانیشتووی گەڕەکی ٩٤ی باداوەن، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.