سێ‌ كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون

کوردستان 06/04/2020


وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێكیدا ئاشكرایدەكات، لە ئەنجامی تازەترین پشكنیندا سێ‌ كەسی دیكەیان بە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان كرد.
دەقی راگەیەنراوەكە:
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانكران، كە سێ ئافرەتن دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیانن، دوویان بەركەوتەی تووشبووی پێشوون و یەكێكی تریان پێشنەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە.
وەزارەتی تەندروستی
٦ نیسان ٢٠٢٠