ئیدارەی گەرمیان بڕیارە نوێیەكانی قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند

کوردستان 06/04/2020

چاودێر: ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیارێكی نوێی قەدەغەی هاتوچۆو كردنەوەی دوكان و ماركێتەكان و نۆرینگە پزیشكیەكان دەركرد.
بەیانی ژمارە 25 ، بەهیچ شێوەیەك ڕێگا بە هاتووچۆی هاووڵاتیان نادات لەكاتژمێر 6ی ئێوارە بۆ 12 ی شەو.
پشتبەستن بەبڕگەی سێیەم پێویستە سەرجەم ئەوكەسانەی ڕێگایان پێدەدربَت لەكاتژمێر 12 ی شەو تا 6 ی ئێوارە شەقامەكان بەكاربێنن.
لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لەو چوارچیوەی بریار و رینماییەكاندا ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا:


یەكەم:نانەواخانەو ماركێتەكان لە كاتژمێر 6ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە دەكرێنەوە ماركێتە گەورەكان ڕێگایان پێدەدرێت ٢ ئوتومبیل بەكاربهێنن و ماركێتی بچوكیش ١ ئۆتمبیل.
دووەم:رێكخراوەكانی un و ئەو رێكخراوە خیرخوازییەكان لەلایەن یەكە ئیدارییەكانەوە رێگایان پێدەدرێت و دابەشكردنی هاوكاری مرۆیی لە كاتژمیر 12 ی نیوەڕۆ بۆ 5 ی ئێوارە دەبێت.
سییەم:عەلوەكان 6ی بەیانی بۆ 5 ی ئێوارە
چوارەم: میوە فرۆشەكان 6 ی بەیانی دەرۆنە عەلوەو پێویستە پێش كاتژمێر 9 بگەرێنەوە بۆ گەرەكەكان.
پێنجەم:مریشك فرۆش و قەسابەكان لە 6 ی بەیانی بۆ 4 ی ئێوارە.
شەشەم:دوكانی موبایل:12 ی نیوەرۆ بۆ 4 ی ئێوارە.
حەوتەم:جوتیارن و خاوەن كیلگەو هەنگەوانان 6 ی بەیانی بۆ 5 ی ئیوارە.
هەشتەم:هاتوچۆی كارمەندانی تەندروستی و صیانەو ئاو پێویستە بەپێ ی خشتەی ئیشكگری بێت كەلەلایەن بەرێوەبەرایەتییەكانیانەوە دیاریدەكرێت.
نۆیەم:دەرمانخانەو نۆرینگەكان بەپێی خشتەی ئیشكگیری بەرەچاوكرنی شوێنی جوگرافی كاتی كرانەوەو داخستنیان دیاریدەكرێت.
دەیەم:ناوچەی پیشەسازی شوێنكاری نۆژەنكردنەوەی دەراسە 6 ی بەیانی بۆ 4 ی ئیوارە.
یانزەیەم:بەروبوومی ماست و شیرەمەنی 6ی بەیانی بۆ 10ی بەیانی.
دوانزەیەم:غازفرۆشەكان:6 ی بەیانی بۆ 4 ی ئێوارە.
سیانزەیەم:كۆگاكانی بان ئاسیاو:6 ی بەیانی بۆ 5 ی ئێوارە.
چوارەدەیەم:پرۆژەكانی وەبەرهێنان 6ی بەیانی بۆ 5 ی ئێوارە.
پانزەیەم:رێگا بەنەخۆش و پێداویستی فریاگوزاری هاوڵاتیان دەدرێت.
شانزەیەم:دەرمانی درێژخایەن و كوتان 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەرۆ.
حەڤەەیەم:بەهیچ جۆرێك رێگا بە ئوتومبێلی بچوك نادرێت لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراقەوە بیتە ئیدارەی گەرمیان ئەو هاووڵاتیانەشی بەمەبەستی كاری بازرگانی یان بردنی شتومەك و پێداویستی خۆراك دێنە ناوچەكە تەنها بە ئوتومبێلی بارهەلگری گەورە رێگایان پێدەدرێت.
هەژدەیەم:لەسبینێوە ریگە دەدریت مریشكی زیندوو هەناردەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراق بكرێت بەڵام رێگا بەهەناردەكردنی هێلكە نادرێت.
نوزدەیەم: نوێنەری بازرگانەكان و موخەلیصەكانی مەرزی پەرویزخان سنورداردەكرێت و پێویستە
لەلایەن یەكە ئیدارەییەكانەوە بە پشتگیری دەروازەی پەرویزخان رێگایان پێدەدرێت.
بیست:بەنزینخانەی فەرمی بەپێی شوێنی جوگرافی لە ٦ی بەیانی بۆ ٥ ی ئیوارە رێگایان پێدە درێت.