چەندین مەرج بۆ عەلوەی سلێمانی دانرا

کوردستان 06/04/2020


قائیمقامیەتی سلێمانی رونیدەكاتەوە، لەگەڵ سەندیكای عەلوەی سلێمانی‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر شێوازی كاركردنی عەلوە رێكەوتون، بۆیە پێویستە هەمولایەك بە بڕیارەكانەوە پابەندبن

دەقی خاڵەكانی بڕیارلێدراوەكان:
1. لەلایەن سەندیكای عەلوەی سلێمانی بەهاوكاری قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانیو مەفرەزەیەكی پۆلیسی هاتوچۆ هەڵدەستن بە رێكخستنی دەرگاكانی هاتنە ناوەوە‌و چوەنە دەرەوە‌و كەمكردنەوەی دەرگاكان‌و دانانی بەربەستی كۆنكرێتی بەمەبەستی كەمكرنەوەی قەرەباڵغی‌و بەریەكەوتن.
2. دابینكردنی گۆڕەپانێك بۆ ئەو بارهەڵگرانەی لە خوارەوە‌و ناوەڕاستی عێراق سەوزە‌و میوە هاوردە دەكەن یان ئاڵوگۆڕی دەكەن، ئەو گۆڕەپانە لەلایەن سەندیكای عەلوە دیاری بكرێت.
3. تەنها رێگە بدرێت بە هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەپێی قەبارەكانیان كە تەنها قەبارەی (كەنتەر، كیا‌و پیك ئاب).
4. دانانی خاڵی رشاندن بەمادەی فێركۆن لە دەرگاكانی هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەكان كە بە بار دەهێنن لە مەرزی باشماخەوە‌و رشاندنی عەلوە رۆژانه بەمادەی ڤێركۆن.
5. دانانی مەفرەزەی ئاسایشی ناوخۆ لە عەلوەی سلێمانی بەهیچ شێوەیك رێگە بەهیچ خاوەن قاتع‌و كاسب‌و كرێكار‌و شۆفێرێك نەدرێت‌ بە ‌بەبێ ماسك‌و دەستكێش بچێتە عەلوە. 
6. كاتەكانی كاركردنی عەلوەی سلێمانی‌و كردنەوەی لەكاتژمێر (4)ی بەیانی بۆ (1)ی نیوەڕۆ بێت‌و رێگەنەدرێت بەهیچ شێوەیەك لە دەرەوەی عەلوە بازرگانی سەوزە‌و میوە بكرێت.
7. دەربارەی ئەو بەقاڵانەی بەشێوەی گەڕۆك (DELIVARY) بە ئۆتۆمبێل سەوزە‌و میوە دەفرۆشن پێویستە رەچاوی ئەم جاڵانەی لای خوارەوە بكەن:
أ‌- پێوستە فرۆشیار ماسك‌و دەستكێش بپۆشێت‌و سەروزە ومیوەكانی كیلۆ كیلۆ كردبێت‌و ئامادەی بكات بۆ فرۆشتن‌و سەوزە‌و میوەی جوان بگاتە كیسەكان‌و و ئەگەر سەوزە‌و میوەی خراپی فرۆشت رێكاری یاسایی لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە بگیرێتەبەر.
ب‌- پێوستە ماسك‌و دەستكێشی ئیحتیاتی پێبێت بۆ كڕیارەكانی. 
8. دەربارەی دوكانی بەقاڵ‌و سەوزە فرۆش‌و میوە فرۆش لە سۆپەر ماركێت‌و مینی ماركێتەكان رەچاوی ئەم خاڵانە بكرێت.
أ‌- دانانی بەربەست یان شریتی خۆپارێزی تا هیچ كرڕیارێك بۆ سەوزە ومیوە كڕین نەچێتە سەر سەوزە‌و میوەكە.
ب‌- خاوەنكار‌و دوكاندار‌و كرێكارەكانی ماسك‌و دەستكێش بپۆشن.
ت‌- دوكاندار پێوستە سەوزە ومیوەكانی كیلۆ كیلۆ كردبێت‌و ئامادەی بكات بۆ فرۆشتن‌و دانانی دەستكێش‌و پاكژكەرەوە‌و ماسكی ئیخحتیات لە دوكانەكەی
پ‌- پێویستە سەوزە‌و میوەی جوان بفرۆشێت بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە بگیرێتەبەر.
ج‌- بەكارهێنانی پاكژكەرەوە رۆژی دوجار بۆ رشاندنی بەردەم دوكانەكەی .
 تێبینی: باجی سەندیكای عەلوەی سلێمانی رێگەی پێبدرێت بۆ كاركردن‌و هاتوچۆكردن.