ئەنجومەنی دادوەری لیستی ئاماری راگیراوان و زیندانیەكان كە ئازاد كراون بۆ سەرۆكایەتی هەرێم دەنێرێت

کوردستان 06/04/2020

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، لە نوسراوێكیدا ئاشكرایدەكات، لیستی ئاماری راگیراوان و زیندانیەكان كە ئازاد كراون بۆ سەرۆكایەتی هەرێم دەنێرێت

دەقی نوسراوەكە: 
ئەنجومەنی دادوەری لیستی ئاماری راگیراوان و زیندانیەكان كە ئازاد كراون بۆ سەرۆكایەتی هەرێم دەنێرێت
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا كە بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەرز كراوەتەوە، ئاماری ئەو راگیراوانەی كە ئازاد كراون بە دەستەبەری و هەروەها ئەو زیندانیانەیی كە حوكمدراون و بە ئازادكردنی بەمەرج، ئازاد كراون رادەگەیەنێت.
لە نووسراوەكەی ئەنجومەنی دادوەریدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان/نووسینگەی تایبەتی بەڕێز سەرۆكی هەرێم كراوە هاتووە، دوا بە دوای هەردوو نووسراومان ژمارە (فق لە 28/3/2020) و (فق لە 5/4/2020) ئاماری ئەو راگیراوانەی كە ئازادكراون بە دەستەبەری (كفالە) لە سنوری هەرچوار سەرۆكایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك-گەرمیان) و هەروەها ئاماری ئازادكردنی بە مەرج (الافراج الشرگی) ئەو زیندانیانەی (محكوم) كە لە چاكسازییەكانی پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆكن، لە رۆژانی (30/3/2020 تاوەكو 5/4/2020) بۆتان دەنێرین.
كۆی گشتی ئازادكردنی گیراوەكان و بەردانی بە مەرج لە هەر چوار دادگای تێهەلچوونەوەی هەرێم 1474 كەسن.
لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی هەولێر 812 گیراو، ئازادكراون و لەو ژمارەیە بەردانی بە مەرج 26 كەسە.
لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی سلێمانی 440 گیراو ئازاد كراون و لەو ژمارەیە بەردانی بەمەرج 12 كەسە.
لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی دهۆك ژمارەی ئازادكردنی گیراوەكان 170 كەسە و 30 كەسیان بەردانی بە مەرجە.
لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی كەركوك-گەرمیان 21 راگیراو ئازاد كراون لەگەڵ یەك نەوجەوان.
هەروەها پرۆسەی بەردانی راگیراوان و ئازادكردنی بە مەرج بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتوودا ئاماری نوێ بڵاو دەكرێتەوە.

راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری
6/4/2020