كۆمپانیایەكی نەوتی ئەمریكی لە بەسرە بۆردومان دەكرێت

ئابوری 06/04/2020


ئەمرۆ دووشەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عیراق بەمووشەك هێرش كراوەتە سەر كۆمپانیای هالیبوتۆن ی نەوتی ئەمریكی  
بەگوێرەی سەرچاوەكە بە 4 -5 مووشەك بارەگای ئەو كۆمپانیا نەوتیە لە ناوچەی بەرجسیە كراوەتە ئامانج 
سەرچاوەكە ئاشكرای كردوە هێرشەكە جگە لە زیانێكی كەمی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە 
ئاشكراشی كردوە یەكێك لە مووشەكەكان لەنزیك بیری عشرین ی نەوتی كەوتوەتەوە كە دەكەوێتە نێوان ناحیەیی سەفوان و شارۆچكەی زوبێر.
روونیشیكردوەتەوە سەرجەم كرێكارانی ئەمریكا پێشتر گەڕاونەتەوە بۆ ئەمریكا و هیچ كرێكارو كارمەندێكی ئەمریكی لە كۆمپانیاكە نەماون جگە لە كرێكارە عیراقییەكان.