مالكی و عامری و حكیم لەدژی ئەلزەرفی رێكدەكەون

عێراق 06/04/2020


هەریەك لە نوری مالكی سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆكی فراكسیۆنی فەتح وعەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە لەسەر جێگرەوەی عەدنان ئەلزەرفی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت رێككدەكەون.
لە كۆبونەوەیەكی نێوان ئەو 3 سەركردەیە كە رۆژی یەكشەممە بەرێوەچوو هەر 3 سەركردەكە رێككەوتون لەسەر راسپاردنی مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراق لەبری عەدنان ئەلزرفی سەرۆك وەزیرانی راسپێرداو بۆ پێكهێنانی حكومەت.
بەگوێرەی دەستور ئەو 3 سەركردەیە ناتوانن كازمی وەكو جێگرەوەی ئەلزەرفی پێشكەش بكەن تا ئەو كاتەی عەدنان ئەلزەرفی شكست بهێنێت لە پێكهێنانی حكومەت لەماوەی دەستووری خۆی .
ئەو 3 سەركردەیە هۆكاری رەتكردنەوەی ئەلزەرفی بۆ ئەوە دەگەرێننەوە كە زۆر دۆستی ئەمریكایە هاوكات چەند گرووپێكی چەكداری شیعەی سەر بە ئێران ئەلزرەفی بە سیخوری ئەمریكا وەسف دەكەن. 
ئەم رێككەوتنەی ئەو 3 سەركردەیەی شیعە لەسەر رەتكردنەوەی عەدنان ئەلزەرفی پاش سەردانێكی نهێنی ئیسماعیل قاهانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئیرانی هات بۆ عیراق كە لەهەوڵدایە بۆ نزیككردنەوەی هێزە شیعەكان لەیەكتری سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی عیراق.