سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەری کۆرۆنا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەواڵە خۆشەکەی ڕاگەیاند
جیهان 05/04/2020
چاودێر
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی وادەی پێشبینیكراوی دۆزینەوەی چارەسەری پەتای كۆڤید-19ی ئاشکرا کرد و پێی وایە لە نێوان شەش تا حەوت مانگی داهاتوودا چارەسەرەکە دەدۆزرێتەوە.
د. ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری ڕێكخراوی تەندروسیتی جیهانی (WHO) لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: ڕێكخراوەكە چەندین ملیار دۆلاری تەرخان كردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنا، پێشبینیش دەكرێت لە ماوەی شەش تا حەوت مانگی داهاتوودا چارەسەرەكە بدۆزرێتەوە.
هاوكات لە بارەی ئامارەكانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەدهەم ئیسماعیل وتی: "ئەو ئامارانەی لە عێراق بڵاوكراونەتەوە بە تەواوی ورەكارییەكانەوە نییە."
بە گوێرەی دوائاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق تایبەت بە پەتای كۆڤید-19، تا ئێستا لە سەرتاسەری وڵاتدا 878 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا تۆمار كراوە و 56 تووشبووی پێشوو گیانیان سپاردووە، لە بەرامبەریشدا 259 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆمار كراوە.