كۆرۆنا پەتا كوشندە و تۆقێنەرەكەی جیهان لەهەڵكشاندایە

ڕاپۆرت 05/04/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی 
ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەو پەتا تۆقێنەرەیە كە بەرۆكی وڵاتانی جیهانی گرتوەوە رۆژانە ژمارەی تووشبوان بەو ڤایرۆسە لەبەرزبونەوەدایەوە ژمارەی ئەو كەسانەش بەهۆی ڤایرۆسەوە گیان لەدەستدەدەن بەرز دەبێتەوە
بەگوێرەی دوواین ئامار تا نیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممە 5-4-2020 ژمارەی تووشبوان لە جیهاندا بەرزبوەتەوە بۆ یەك ملیۆن و 203 هەزارو 966كەس 
لەو ژمارەیە 247 هەزارو 302 كەس نەخۆشیەكەیان تێپەراندوەو چاكبونەتەوە وتا ئێستاش كۆرۆنا ڤایرۆس بوەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 64 هەزار و 788كەس
بەگوێرەی دواین داتا ژمارەی تووشبوان و گیان لەدەستدان لە وڵاتانی جیهان بەم شیوەیە بوە 
لە ماوەی24 كاتژمێری رابردوودا لە لوبنان 7 تووشبوی نوێ بەو پەتایە تۆماركراوە 
لە كەرتی رۆژئاوا لە فەڵەستین 9 تووشبوی نوێ بە كۆرۆنا ڤایرۆس تۆماركراوەو ژمارەی تووشبوان بۆ 226 تووشبو بەرزبوەتەوە.
وەزیری تەندرووستی بەریتانیا بڵاویكردوەتەوە باری تەندرووستی بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كە دووچاری ئەو پەتایە هاتوە جێگیرەو رەوشی تەندرووستی باشە.
وەزارەتی تەندرووستی وڵاتی مەغریب بڵاویكردەوە 41 تووشبوی نوێ تۆماركراەوە 7 تووشبویش گیانی لەدەستداوە
لەهەرێمی كوردستان وەزارەتی تەندرووستی ئاشكرای كردوە لە شاری هەولێر 18 تووشبوی نوێ تۆماركراوە
وەزارەتی تەندرووستی سوڵتان نشینی عوممان بڵاویكردوەتەوە 21 تووشبوی نوێ تۆماركراوەو كۆی تووشبوان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 298 كەس
وەزارەتی تەندروستی وڵاتی كوەیت بڵاویكردوەتەوە 6 كەس لە تووشبوانی ئەو ڤایرۆسە چاكبونەتەوەو بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی كە تا ئێستا چاكبونەتەوە گەیشتوەتە 99كەس
لە وڵاتی ئیسرائیل تا ئێستا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە 46 كەس گیانی لەدەستداوە 
لە تایلاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 102 تووشبوی نوێ و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە 
لەچین سەرچاوەی بڵاوبونەوەی پەتاكە 3 حاڵەتی گیان لە دەستدان و تۆماركردنی 30 تووشبوی نوێ راگەیاندراوە.