رێكخراوی ئۆپیك بەرهەم هێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

ئابوری 05/04/2020


سامر غەزبان وەزیری نەوت و جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە بەهۆی كاروباری تەكنیكیەوە كۆنگرەی وڵاتانی بەرهەم هێن و هەناردەكردنی نەوت بۆ رۆژی پێنچ شەممە دواخرا.
غەزبان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بڵاویكردەوە ،كۆنگرەی وڵاتانی ئۆپیك كەبریار بوو دووشەممە سازبكرێت بۆ رۆژی پێچشەممە دواخراوەو كۆەنگرەكە بە شێوەی ئۆن لاین ئەنجام دەدرێت كە ئەوەش ئامادەكاری پێویست وباشی دەوێت 
ئاشكراشی كردوە چەند وڵاتێك پێشنیاری كەمكردنەوەی بەرهەم هێنانیان كردوە و چاوەروان دەكرێت كەمكردنەوەكە زۆر بێت.
روونیشیكردوەتەوە كۆبونەوەكە وڵاتانی ئۆپیك و وڵاتە هاوپەیمانەكانی ئۆپیك و چەند وڵاتێكی بەرهەم هێنی نەوت لەخۆدەگرێت كە ئەندامی رێكخراوەكە نین لەبەر ئەوە كۆبونەوەكە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی باش هەیە بە ئامانجی سەقامگیری بازارو بەرزكردنەوەی ئابوری جیهان.
كۆبونەوەكە وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتە هاوپەیمانەكانی ئۆپیك لەسەرووی هەمویانەوە رووسیا لەخۆدەگرێت كە بە ئۆپیك بڵاس ناسراوە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیك و پێشبینیش دەكرێت ئەمریكا، بەرازیل ، نەرویج ، كەنەدا وچەند وڵاتێكی دیكە بەشداری كۆبونەوەكە بكەن بەمەبەستی رزگاركردنی بازاری نەوت لەو قەیرانەی تێیكەوتوە.