سەركردەیەكی حزبولڵا تێرۆر دەكرێت

جیهان 05/04/2020


سەر لەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە 5-5-2020لەلایەن چەند چەكداریەكی نەناسراوەوە سەركردەیەكی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان تێرۆر كرا 
ئاژانسی "فارس" ی ئێرانی نیمچە رەسمی بڵاویكردوەتەوە تا ئێستا زانیاری تەواو لەبەردەستدا نیە سەبارەت بە چۆنیەتی تێرۆركردنی ئەو سەركردەیە 
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە سەركردەكە ناوی محەمەد عەلی یونس ە بەرپرسی دۆسیەیی راوەدونانی سیخوڕو بەكرێگراوان بوە..