(خوایە تۆ لەوێی؟ منم، مارگرێت) دەکرێتە فیلم

ڕەخنەی چاودێر 04/04/2020


‎وەرگێڕانی گوڵان مەحمود


‎لیۆنسگەیت فیلمێک بەرهەمدەهێنێت دەربارەی ڕۆمانی "خوایە تۆ لەوێی؟ منم، مارگرێت." لەگەڵ دەرهێنەری فیلمی The edge of seventeen، کێڵی فریمۆن کە لە ئێستادا کار لەسەر دەقەکەی دەکات.

‎ڕۆژی دووشەممە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە مافی بەفیلمکردنی ڕۆمانەکەیان کڕیوە و پلاندادەنێن فیلمەکە ببێت بە "ڕووداوێکی سینەمایی بۆ ژنان لەسەرجەم تەمەنەکاندا." 

‎ڕۆمانە تایبەتەكە، کە لە ساڵی ۱۹۷۰دا بڵاوکراوەتەوە، تەرکیز دەخاتە سەر قوتابییەکی پۆلی شەشەم کە ماڵیان لە شارەوە دەگوێزرێتەوە بۆ شوێنێکی دەرەوەی شار و داوا لە خوا ئەکات ئاگای لێبێت و یارمەتیبدات تا زاڵبێت بەسەر ترسەکانی، قۆناغی پێگەیشتن و گۆڕانکارییە جەستەیی و سۆزییەکانیدا. 

‎ڕۆمانەكە، باسی هەستەكانی مارگرێتی بچوك دەكات دەربارەی هەنگاوە هەستیارە بایەلۆجییەكانی جەستەی كچێك لە ساتەكانی پێگەیشتنیدا كە ئیرەی دەبات كاتێك دەبینێت هاوڕێ كچەكەی گرێچیین پێش ئەم عادە بووە. 

‎ئەم ڕۆمانە بەیەكێك لە ڕۆمانە جوانەكانی جودی بلوم  دەژمێردرێت و لەلایەن هەژار عوسمانەوە كراوە بەكوردی و ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی كردووەتەو