لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

کوردستان 04/04/2020

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا:
لە سەعات (١٢)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، لە مزگەوتەكانەوە پەیامی خۆپارێزیی و خڕاگریی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییەكان و، قەدەغەكردنی هەموو جوڵەیەك بە پێی بەیانی ژمارە (٢٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆ دەستپێدەكات.
لە هەمان كاتدا لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانیەوە لە سەعات (١٢)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا، زەنگی ئاگاداركردنەوە بۆ هەمان مەبەست لێدەدرێت.
پێوسیتە هەموو هاوڵاتیانی بەڕێزو كۆی داموودەزگاكان پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنماییەكان بن.
بەهیوای تەندروستییەكی باش بۆ هەموان.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا

٤ / ٤ / ٢٠٢٠