هاوپەیمانان پێداویستیی خۆپارێزی لە کۆرۆنایان ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد
چاودێر
بە مەبەستی خۆپارێزی و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، هێزەکانی هاوپەیمانان بە بڕی ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار دۆلار کەرەستەی پزیشکی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاویان کردووەتەوە ڕایانگەیاندووە، پێداویستییەکان بۆ شارەکانی حەسەکە و شەدادی لە باکووری سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی ئاسایش لە کەمپەکان نێردراون.
ئامێرەکانیش بریتین لە دەمامک و دەستکێش و ئامێری بووژانەوەی دڵ و پێوانەی ئۆکسجین لە خوێندا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانانن بۆیە ئەوانیش هاوکارییان دەکەن.