٨٠%ی هەڵگرانی کۆرۆنا لە کوردستان هیچ نیشانەیەکیان نییە

کوردستان 04/04/2020

چاودێر

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، زۆرینەی ئەوانەی لە كوردستان تووشی كۆرۆنا دەبوون كە ڕێژەكەیان 80% تووشبوانە سەرەتا هیچ  نیشانەیەكی نەخۆشییەكەیان تێدا دەرنەكەوتووە.

 

سەبارەت بە هۆکاری ڕاگەیاندنی ٤٨ کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتیش، مەحەمەد خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم وتی: دوو هۆکار هەبوون، یەکەمیان پابەندبوونی هاونیشتمانییان بە قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دووەمیش ئەوەیە ٨٠%ی تووشبوان لە هەرێم هیچ نیشانەیەکیان تێدا دەرناکەوێت و ئەوەش وا دەکات ئەو کەسانە ڤایرۆسەکە بڵاو بکەنەوە."

 

ڕۆژی هەینی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، 14 کەس لە هەولێر بەهۆی بەرکەوتنیان بە تووشبوویەک لە پرسەیەکی هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون.