عەدنان زورفی کارنامەکەی پێشکەش دەکات

عێراق 04/04/2020

چاودێر

 

عەدنان زورفی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، لەبارەی كارەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ كارنامەی كابینەی نوێی حكومەت پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەم.


لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق، زورفی ئاشكرای كرد: هەر ئەمڕۆ داوا دەكەم ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبوونەوەیەك بۆ دەنگدان لەسەر كابینەی نوێی حكومەت ڕێك بخات..


هەرچەندە بەشێك لە میدیاكان باس لەوە دەكەن وەك محەمەد تۆفیق عەللاوی دەستبەرداری پێكهێنانی حكومەت دەبێت، بەڵام زورفی ڕەتی كردەوە بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری پێكهێنانی حكومەت بێت، دەڵێَت حكومەتێكی نیشتیمانی پێك دەهێنین كە شەرعییەتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە وەرگرتبێت.