راگەیەنراوێک لەوەزارەتی داراییەوە

کوردستان 03/04/2020

چاودێر: لەسەر راپۆرتێکی ماڵپەڕی Iraq Oil Repot راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

 

دەقی راگەیەندراوەکە............
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی وئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان
 سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (Iraq Oil Repot) تایبەت بە پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان.
ڕوونی دەکەینەوە کە مەبەستی ئەم پڕۆژەیە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی سووتەمەنی هاووڵاتییانە لە بەنزین و گاز و نەوتی سپی، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی (کۆڤید١٩) وپاراستنی ژیان وسەلامەتی هاوڵاتیانەو لە پێناو بەرگرتن لە بەریەککەوتنی نێوان شۆفێر وکارمەندانی هەردوولا وپەمپ کردنی ئەو بەرھەمە نەوتیانە ڕاستەوخۆ لە خەزانی تانکەرەکانەوە، نەوەک بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی نەوتی خاو.
ئەوەی جێگەی باسیشە تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەکەوتۆتە کار بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکانی وەرگرتنی ڕەزامەندی کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان.
وەزارەتی دارایی وئابووری 
حکومەتی هەرێمی کوردستان