48 سەعات هەموو هاتوچۆیەك رادەگیرێت
چاو‌دێر: وەزارەتی ناوخۆ لە بڕیارێكیدا هەموو هاتوچۆیەك قەدەغە دەكات، هەروەها ماركێت و نانەوا خانەو ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان دادەخرێن.
بریارەكە بۆ ماوەی 48 سەعات بەردەوام دەبێت و لەسبەینێ 4-4-2020 بەوە دەست پێدەكات.
دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەبەیانی ژمارە ٢٤ ی ساڵی ٢٠٢٠
یه‌كه‌م: راگرتنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له گشت پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌رێن و گه‌رمیان و گشت یه‌كه كارگێڕییه‌كانیان) بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی راسپێردراو به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری راگرتنی هاتووچۆ ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
دووه‌م: هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایش و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به هێزه‌كانی ئیتحادی عێراقین و له‌ناو هه‌رێم خزمه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی یان ناسنامه‌ی سه‌ربازی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویسته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رابمه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر له هه‌ر پۆست و پایه‌كدا بن و پێویسته بیسه‌لمێنن كه له ئه‌ركی فه‌رمیدان.
سێیه‌م: پزیشك و كارمه‌ندان و ستافی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر له ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێل یان ناسنامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویسته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگبیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و پێویسته بیسه‌لمێنن كه له ئه‌ركی فه‌رمیدان.
چواره‌م: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه له‌و ماوه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته پێشوه‌خت هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاریزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بكه‌ن بۆ رێكخستنی شێوازی دابه‌شكردنی مووچه و پێویسته له بانكه‌كان مه‌ودای نێوان دوو كه‌س له 2 دوو مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و گشت ریكاره‌كانی خۆپاراستن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بگیرێنه‌به‌ر.
پێنجه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت ئه‌و ریگه پێدانانه‌ی كه پێش ئێستا دراون له لایه‌ن پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه كارگێڕییه‌كانیان و گشت داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بۆ هاتووچۆكردن به‌و ریگه پێدانانه‌شه‌وه كه له (01:00) شه‌و تا (06:00)ی به‌یانی ده‌دران به هاووڵاتیان.
شه‌شه‌م: گشت ماركێته‌كان و نانه‌واخانه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان رێگه پێدراون داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر كراوه ده‌بێت.
حه‌فته‌م: پێویسته له‌سه‌ر پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له‌ماوه‌ی ئه‌و 48 كاتژمێره‌ی كه له‌سه‌ره‌وه دیاری كراوه دیراسه‌تی بابه‌تی چۆنییه‌تی پێشكه‌شكردنی هه‌ندێك ئاسانكاری سنووردار بۆ به‌رده‌وامبوونی پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت گوزارییه‌كان به هاووڵاتیان بكه‌ن و ئه‌و پێشنیارانه به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان.
هه‌شته‌م: ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی له ده‌روازه سنوورییه‌كان و نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
نۆیه‌م: ئه‌م به‌یانه له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی 4/4/2020 جێبه‌جێده‌كرێت.