لەنیویۆرك كۆرۆناو زۆرترین كەس دەكوژێت

جیهان 03/04/2020


حاكمی ویلایەتی نیویۆرك بڵاویكردەوە ئەمرۆ لە نیویۆرك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زۆرترین كەس گیانی لەدەستداوە 
ئاندرۆ كۆمۆ حاكمی ویلایەتی نیویۆرك بڵاویكردوەتەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە نیویۆرك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 562 كەس گیانی لەدەستداوە بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی  ئەو ڤایرۆسەوە لەنیویۆرك گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 2هەزارو 935 كەس
كۆمۆ هۆشداریدا بەهۆی كەمی ئامێری هەناسە دان و كەمی ژمارەی قەرەوێڵەكانی نەخۆشخانە لەماوەی نزیكدا لە نیویۆرك زۆرترین كەس گیان لەدەستدەدات 
داواشی لەحكومەتی ئەمریكا كرد زۆرترین هاوكاری پێشكەش بە ویلایەتەكە بكات. 
بیل دی بلاسۆ سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك داوای لە دانیشتوانی شارەكە كرد هەر كاتێك لەماڵەكانیان چوونە دەرەوە لەبری ماسك بە پارچە پەرۆ یان دەسەسڕێك دەم وچاویان دابۆشن 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە پێدەچێت نەتوانرێت ماسكی پزیشكی پێویست بەردەست بخرێت و بەش بكات تا كۆتایی هاتنی ئەو پەتایە