سەركردەیەكی جیهانی ماوەی كەرەنتینی تەواوكرد و هەمو پشكنینەكانیشی نێگەتیڤ بوون

جیهان 03/04/2020

راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كردنی كۆتاییهات كه‌ وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێن به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) خۆی كه‌ره‌نتینه‌كردبوو.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ستیفن سیبێرت، له‌ لێدوانێكیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ مێركڵ ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی كۆتاییهاتووه‌ و ده‌ستی به‌ كاركردووه‌ته‌وه‌.

سیبێرت باسی له‌وه‌ كرد كه‌ سێ پشكنینی كۆرۆنا بۆ مێركڵ كراوه‌ و هه‌مووی نێگه‌تیڤ ده‌رچووه‌.

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و پزیشكه‌ی كه‌ له‌ ١٩ی ئاداردا مێركڵی كوتا پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو، ئه‌نگێلا مێركڵ ئێواره‌ی ٢٢ی ئادار خۆی كه‌ره‌نتینه‌ كرد.