ژمارەی تووشبووان بەكۆرۆنا لەعیراق بەرز دەبێتەوە

عێراق 02/04/2020


چاودێر: ژمارەی تووشبووان بەكۆرۆنا لەعیراق بەرزدەبێـتەوە ئەمەش دوای تۆماركردنی 44 حاڵەتی تر.

لەراگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاشكرایكردوە:"  44 حاڵەتی تری تووشبوون بەكۆرۆنا لەپارێزگاكانی عیراق تۆماركران".

رونیشكراوەتەوە:" بەغدا 2، بەسرە 5، نەجەف 10، سلێمانی 12، كەربەلا7،هەولێر2، كەركوك 5، دیوانیە 1 حاڵەت تۆماركراون".

 بەو پێیە كۆی  گشتی تووشبووان بۆ 774 كەس و ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 54 و ژمارەی چاكبووەكانیش بۆ 202 كەس بەرزبووەتەوە.