رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی سکرتاریەتی بەڕێز (مەلا بەختیار)وە

کوردستان 02/04/2020

دوای بڕیاری بەڕێز مەلا بەختیار بۆ هاوکاریکردنی (١٥٠) هاوڵاتی کە پێویستیان بە کۆمەکە لەم رۆژە رەشەدا، تا ئێستا زیاتر لە (٦٠٠) ئازیز تەلەفۆنیان بۆ تەلەفۆنی راگەیەندراوی سکرتاریەتمان کردوە، تەلەفۆن و ناونیشانەکانمان لێوەرگرتون. لێرەوە رایدەگەیەنین، سبەینێ تیروپشک لەناو ئەو ئازیزانەدا دەکەین کە داوای کۆمەکیان کردوە. نەک (١٥٠) بەڵکو (٢٠٠) ناویش هەڵدەبژێرین و ناوی هەر ئازیزێک کەوتە لیستەکەوە، بەبێ ناوهێنان و وێنەگرتن و خۆهەڵکێشان بەم خزمەتەوە، کە ئەرکمانە، خۆمان، بەڕێگەی تایبەتی، کۆمەکەکە دەگەیەنینە ئەو هاوڵاتیە شەرفەمەندانە، کە روی رۆژگار رەش بێت پێویستیان بە کۆمەکە. داوای لێبوردن دەکەین کە لەمە زیاترمان لەدەست نەهات. لەگەڵ ئەوپەڕی رێزماندا.

نوسینگەی سکرتاریەتی مەلا بەختیار
2\4\2020