ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یەك ملیۆن تووشبو نزیك دەبێتەوە

ڕاپۆرت 01/04/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا ڤایرۆس لە هەڵكشاندایە ولە یەك ملیۆن تووشبو نزیك دەبێتەوەو سەرباری ئەوەش پسپۆرانی تەندرووستی ئاشكرایان كردوە هێشتا پەتاكە نەگەیشتوەتە لوتكە وپێش بینی دەكرێت پەتاكە پانتایەكی زیاتری جیهان بگرێتەوە.
بەگوێرەی دواین ئامار لە ئێستادا ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە 912 هەزارو 650 تووشبو و تا ئێستاش لەو ژمارەیە زیاتر لە 45 هەزار و 541 كەس گیانی لەدەستداوەو 191 هەزار و826 كەس نەخۆشیەكەیان تێپەڕاندوەو چاكبونەتەوە.
بەگوێرەی دواین ئامار لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 3هەزارو 393 كەس گیانی لەدەستداوەو 4900 تووشبو چاكبونەتەوە
حاكمی ویلایەتی نیویۆرك ئاشكرای كردوە ئەو قەیرانەی لە ئێستادا دووچاری هاتوین جیاوازی لە كارەساتە سروشتیەكانی دیكە ئەوەیە نازانین كەی كۆتایی پێدێت.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە وڵاتانی جیهان كرد بەشداربن لە زانیاری وداتاكان بەمەبەستی رووبەروبونەوەی ئەو پەتایە.
پۆمپیۆ ئاشكرای كرد كە زیاتر لە 270 ملیۆن دۆلاریان وەكو هاوكاری پێشكەش بە 64 وڵات كردوە بەمەبەستی رووبەروبونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس 
راشیگەیاند: دەستپێشخەریمان كردوە بۆ هاوكاری كردنی ئێران و ڤانزەویلا وكۆریایی باكور چونكە ئێمە درك بەوە دەكەین كە رووبەروی مرۆڤایەتی بوەتەوە ئێمە پەرۆشیمان بۆ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە لە سەرۆك و حكومەتەكانیان زیاترە.
ئیتالیا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لەناوچەی لۆمپاردیا بەتەنها 381 حاڵەتی گیان لە دەستدان تۆماركراوە بەوەش ژمارەی تووشبوان لە ئیتالیا گەیشتوەتە 43هەزارو 208 كەس و گیان لەدەستدان 7 هەزارو 199كەس
لەبەریتانیا ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە 25 هەزارو 150 كەس گیان لەدەستدان هەزارو 789 تووشبوو
لەهەرێمی كوردستان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 12 تووشبوی نوێ تۆماركراوە لە شاری نەجەف لەعیراق 22 تووشبوی نوێ تۆماركراوە
هیندستان تووشبوان بۆ هەزارو 400 تووشبو بەرزبوەتەوە
عەرەبستانی سعودیە 110 تووشبوی نوێ تۆماركرا و كۆی تووشبوان گەیشتوەتە هەزار و563 كەس
لەهۆڵەندا تا ئێستا هەزارو 39 تووشبو گیانیان لەدەستداوە
لوبنان لە 24 كاتژمێری رابردوودا 17 تووشبوی نوێ تۆماركراوەو تا ئێستا 12 كەس گیانی لەدەستداوە.
لە ئێران ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە 44هەزارو 606 تووشبو لەو ژمارەیە 2 هەزارو 898 كەس گیانی لەدەستداوە.
ئیسپانیا تووشبوان گەیشتوەتە 94 هەزارو 417 كەس لەو ژمارەیە 8 هەزارو 189 كەس گیانی لەدەستداوە.
ئەندونیزیا تووشبوان گەیشتوەتە هەزارو 528 كەس 
كوەیت لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 114 تووشبو تۆماركراوە و تووشبوان گەیشتوەتە 289 كەس
لە رووسیا لە 24 كاتژمێری رابردوودا 500 تووشبوی نوێ تۆماركراوە 
فلپین ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە 538 كەس و 10 تووشبو گیانی لەدەستداوە.
مەغریب 18 حاڵەتی نوێ تۆمار كراوەو كۆی تووشبوان 574 كەس 
ئیسرائیل 136 تووشبوی نوێ تۆماركراوەو كۆی گشتی گەیشتوەتە 4هەزارو 831 كەس ولەو ژمارەیەش 18 تووشبو گیانی لەدەستداوە.
تایلەند 127 تووشبوی نوێ تۆماركراوە تووشبوان گەیشتوەتە هەزارو 651 كەس و گیان لەدەستدان 10 كەس.
سەرچاوە / سكای نیوز