هۆشداری دەدرێت: بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە توركیا لە كۆنترۆڵ دەردەچێت

ڕاپۆرت 01/04/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
هەرچەندە توركیا تا چەند هەفتەیەك پێش ئێستا شانازی دەكرد و بڵاویاندەكردەوە هیچ تووشبویەك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا نیە،پسپۆرێكی ئەكادیمی هۆشداری دا كە خەریكە رەوشی وڵات لە كۆنترۆڵ دەردەچێت
 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە وڵاتەكە رووبەروی سیناریۆیەكی زۆر مەترسیدار دەبێتەوە.
زیكی كیلیساسلان مامۆستا لە كۆلیژی پزیشكی لە زانكۆی ئەستەنبول بڵاویكردوەتەوە : تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا لە كۆنترۆڵ دەرچوە 
تەئكیدشی كردوەتەوە ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو پەتایەوە لە توركیا گیان لەدەستدەدەن دەبێتە هاوشیوەی ژمارەی گیان لەدەستدان لە ئیتالیا و ئیسپانیا
رۆژی سێشەممە فەخرەدین قۆجە وەزیری تەندروستی توركیا بڵاویكردەوە تا ئێستا زیاتر لە 200 كەس بەهۆی تووشبونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوەو رۆژانەش پشكنین بۆ زیاتر لە 15 هەزار كەس دەكرێت.
لە ئێستادا ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا ڤایرۆس لە توركیا زیاتر لە 13 هەزارو 513 تووشبوو تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 2هەزارو 704 تووشبوی نوێ تۆماركراون.
سایتی" ئەحوال" ی توركی لە زاری كیلیساسلان ەوە بڵاویكردوەتەوە كە ژمارەی تووشبون بەو ڤایرۆسە لە توركیا زۆر بەخێرای بەرزدەبێتەوەو لە هەڵكشانی بەردەوامدایە.
راشیگەیاندوە بە گوێرەی داتاكانی تەندرووستی ژمارەی ئەو كەسانەی گیان لەدەستدەدەن لە زیادبوندایەو ژمارەی توشبوانیش بەو ڤایرۆسە تەشەنەدەكات ئەوەش نیگەرانی درووستكردوەو نیشانەی ئەوەیە كە بارودۆخەكە لە كۆنترۆڵ دەرچوە.
هۆشداریشداوە لەوەی بارودۆخی توركیا هاوشێوەی ئیسپانیای لێبێت رۆژانە بە سەدان كەس گیان لەدەستبدەن و لە ئیتالیا خراپتری لیبێت.
ئەو مامۆستایە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە هۆكاری خێرا تەشەنەسەندنی ئەو نەخۆشیەیی بۆ ئەوە گەراندەوە كە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە درەنگ بریاری لەسەر گرتنەبەری رێكارە خۆپارێزەكان راگەیاند.
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا داوای كرد لە پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان دووركەونەوە وبەرپرسانی ئەو وڵاتەش داوایان لە هاوڵاتیان كردوە لە ماڵەكانیان نەچنە دەرەوە 
هاوكات بەمەبەستی خۆپاراستن و گرتنەبەری رێكارە تەندرووستیەكان حكومەتی ئەو وڵاتە سەرجەم گەشتە ئاسمانیە نێودەوڵەتیەكانی راگرت و دەرگای قوتابخانەو زانكۆو مزگەتەكان داخران و قەدەغەی هاتوچۆی بەسەر ئەو كەسانەداسەپاند كە تەمەنیان سەرووی 65 ساڵە
سكای نیوز.