نرخی نەوتی بازاڕەكانی جیهان لەدوو رۆژدا

ئابوری 01/04/2020

چاودێر
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی نیسان، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان، دابەزی و هەر بەرمیلێك لەخوار 26 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە كرا.
ئاژانسەكانی هەواڵی جیهان، ئەمڕۆ یڵاویان كردەوە، نرخی بەرمیلێك نەوت لەجۆری برێنت بە 25 دۆلار و 55 سەنتە.
هاوكات جەخت لەوەشكراوەتەوە: نرخی هەر بەرمیلێك نەوت، بەیانی دوێنێ بە 27 دۆلار و 2 سەنت بووە، واتە یەك دۆلار بەبەراورد بە ئەمڕۆ دابەزیوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لەبازاڕەكانی جیهان، بە 20 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 21 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا".