شەش توشبووی دیكە بە كۆرۆنا لەهەولێر تۆماركرا
چاودێر:
وەزاەرتی تەندروستی رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران كە چوار لە تووشبووان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلائۆمەر.
ئاماژە بەوەشكراوە ، دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر (یەک پیاو و یەک ئافرەت) کە یەکێیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە2/26 دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کرا.