باران بارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 01/04/2020


چاودێر:

 بەپێ پێشبینیەكانی  بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ، لەكاتەكانی شەودا بارانی بەلێزمە دەبێت  و هەندێجار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

 هەربەپێ پێشبینیەكان سبەی  ئاسمان لەنێوان  نیمچە  هەور  بۆهەوری تەواو  دەبێت لەگەڵ  بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ  لەكات و شوێنی جیاوازدا.