وەزیری ناوخۆ: : حکومەتی هەرێم هەروا بەئاسانی دەست بۆ موچەى موچەخۆران نابات

کوردستان 31/03/2020

چاودێر:

 

بڕیارە سبەینێ چوار شەممە ئەنجومەنى وەزیران کۆببێتەوە و تێیدا باسی موچەى فەرمانبەران و کرێی کرێنشینان و پرسی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بکەن.

 

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتى هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواندا ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، کە تێیدا باسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و کرێنشینان و ئەم دۆخەى ئێستا دەکرێت.

ئاماژەى بەئەوەشدا، بڕینی موچەى موچەخۆران ئاخیر شتە کە حکومەت بیری لێبکاتەوە و تاکو ئیستا هیچ بڕیارێک بۆ دەستکاریکردنی موچە نییە، بۆیە ئەو کەسانەى باسی موچە بڕین دەکەن، نازانم ئەو زانیارییانەیان لەکوێ دەستکەوتووە.

باسی لەئەوەشکرد، حکومەتی هەرێم هەروا بەئاسانی دەست بۆ موچەى موچەخۆران نابات و پێویست ناکات ئەوەندە ئەم بابەتە باسبکریت.