قەدەغەى هاتوچۆ درێژکرایەوە

کوردستان 31/03/2020

چاودێر :

 

وەزیری ناوخۆی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، قەدەغەى هاتوچۆ بۆ ماوەى ١٠ ڕۆژ تاکو بەرواری ١٠/٤/٢٠٢٠ درێژکرایەوە.

 

ڕێبەر ئەحمەد لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەناچاری بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەى هاتوچۆیاندا بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان، چونکە دەزانن باری گوزەرانی هاوڵاتییان خراپە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، داوا لەهەموو ئەو کەسانە دەکەن، کە کاری خێرخوازی دەکەن، لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی سنووری خۆیان بیکەن، بۆئەوەی بەدادپەروەری هەموو کەسێکی هەژار هاوکاری بەربکەوێت.