هۆشداریەک لەوەزارەتی تەندروستیەوە
چاودێر: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات، کەزۆرینەی حاڵەتە پۆزەتیفەکانی کۆرۆنا بۆ نەمانەوەی هاووڵاتیان لەماڵەوەو داوا دەکات رێنماییەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
دەقی راگەیەنراو:
هاوڵاتی بەڕێز:
زۆربەی زۆری حالەتەکانی پۆزەتیڤ بوونە لە ناوشار و قەزا و ناحیە و گوندەکان لە هەرێمی کوردستان هۆکارەکەی بەرکەوتنی یەکتر و نەمانەوەیان بووە لە ماڵەکانیان...
تکایە ئەوانەی تا ئێستا تووش نەبوونە خۆتان دوور بگرن لە بەرکەوتنی یەکتر و مانەوەی تەواوتان لە ماڵەوە بێت چونکە لەوانەیە کەسی بەرامبەرتان هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بێت و نەیزانی.
خۆتان دوور بگرن و نەیەنە دەرەوەی ماڵەکانتان.
وەزارەتی تەندروستی
30 ئازار 2020